موقته‌دا سه‌در هەڵوێستی بەرانبەر ئەمەریکا گۆڕاوە
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه، كه پێشتر داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ركردنی باڵیۆزه‌كه‌ی له عێراق ده‌كرد، ئێستا نه‌رمتر له جاران ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و له په‌یامێكدا داوا ده‌كات وەک هەنگاوی یەکەم پێویستە نوێنەرایەتی ئەمەریکا لەعێراق کەم بکرێتەوە.
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه، به‌وه ناسراوه دوژمی سه‌رسه‌ختی ئه‌مه‌ریكایه، مێژووه‌كه‌ی بۆ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2019، سه‌درییه‌كان توانییان 73 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و هێزه سیاسییه جه‌ماوه‌رییه‌ی عێراق نه‌یتوانی حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی دابمه‌زرێنێت، كه دواجار كشانه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی و په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئێستا گۆڕان له هه‌ڵوێستی سه‌در بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕووی داوه و داواده‌كات وەک هەنگاوی یەکەم نوێنەرایەتیی ئەمه‌ریکا لەعێراق کەم بکرێتەوە، باس لەوەش دەکات؛ بەتۆمەتی پشتیوانیی ئیسرائیل، پەرلەمانی عێراق بۆ کەم کردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئەمریکا لە عێراق بڕیارێک دەربکات.
به‌بڕوای چاودێرانی سیاسی، به‌رده‌وام گۆڕانی گه‌وره له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌دردا به‌دی دێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، سه‌درییه‌كان به‌نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان بكه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هێزی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌ت پێك بهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌یه‌وێ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ حكوومه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت، كه پێشتر به‌هۆی دروشمی نه رۆژئاوایی و نه رۆژهه‌ڵاتی، هیچ وڵاتێك پشتیوانی‌یان نه‌كرد و نه‌یتوانی حكوومه‌ت پێك بهێنێت.
چاودێران دەشڵێن، سه‌در له‌وه تێگه‌یشتووه، ئه‌و گۆڕانانه‌ی ده‌یه‌وێت له ئایینده‌دا بیانکات، جگه له پشتیوانیی ناوخۆیی، هاوكات پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیشی پێویسته، بۆیه پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوێسته تونده‌كانی به‌رانبه‌ر به وڵاتانی ده‌ره‌كی ده‌كات، به‌و ئامانجه‌ی له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و ڕاده‌ستكردنی حكوومه‌تی داهاتوودا ئه‌مه‌ریكاو ڕۆژئاوا هاوكاریی بكه‌ن.