تەندروستیی عێراق ئاماری تووشبووان و مردووان بە پەتای خوێنبەربوون بڵاو دەکاتەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری په‌تای خوێنبه‌رزبوون له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه، كه تووشبوون گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 200 كه‌س و زیاتر له 25 كه‌سیش مردوون.
دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری په‌تای خوێنبه‌رزبوونی له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، تاوه‌كوو ئێسته 178 كه‌س تووشی ئه‌م په‌تایه بوونه و 26 كه‌سیش مردوون.
سه‌یف به‌در ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زۆرترین مردن به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه له پارێزگه‌ی زیقار بووه، كه له ساڵی 2023ـیش به هه‌مان شێوه ئه‌و پارێزگه‌یه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا بوو.
به پێی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌م په‌تایه له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراق به‌م شێوه‌یه بووه:
-زیقار: 38 تووشبوو و شه‌ش مردن
-نه‌ینه‌وا: 25 تووشبوو و حه‌وت مردن
-به‌غدا – ڕه‌سافه: 17 تووشبوو و چوار مردن
-به‌سره: 15 تووشبوو، هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-واست: 14 تووشبوو و یه‌ك مردن
-بابل: نۆ تووشبوو و یه‌ك مردن
-به‌غدا – كه‌رخ: هه‌شت تووشبوو، هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-میسان: هه‌شت تووشبوو و دوو مردن
-دیاله: حه‌وت تووشبوو و یه‌ك مردن
-موسه‌ننا: شه‌ش تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-هه‌ولێر: شه‌ش تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-دهۆك: پێنج تووشبوو و یه‌ك مردن
-كه‌ركووك: چوار تووشبوو و یه‌ك مردن
-نه‌جه‌ف: چوار تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-دیوانیه: چوار تووشبوو و دوو مردن
-كه‌ربه‌لا: سێ تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-سلێمانی: سێ تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-سه‌ڵاحه‌ددین: دوو تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
ئه‌نبار: هیچ كه‌س تووش نه‌بووه
دوو ساڵە تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق روو لە هەڵکشانە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەیانەوێت پێش جەژنی قوربان کۆنترۆڵی ئەوە بکەن و رێگە نەدرێت لە دەرەوەی سەبڕخانە فەرمییەکان ئاژەڵ سەرببڕدرێت.
تای خوێنبەربوون کە بە "تای خوێنبەربوونی کریمیا - کۆنگۆ" ناسراوە، بە یەکێک لە کۆمەڵەی تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی دادەنرێت کە بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بڵاودەبێتەوە.
دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، نزیکەی هەفتەیەکی پێدەچێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی، کە بریتیە لە خوێنبەربوونی ناوەکی یان دەرەکی لەگەڵ تایەکی بەرز.
بەگوێرەی زانیاریەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، رێژەی مردن بەتای خوێنبەربوون %40، تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدەزۆراوەتەوە و ئاماژە بەوەشکراوە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
نیشانەکانی تای خوێنبەربوون بریتین لە (تا، ئازاری ماسولکە، سەرگێژخواردن و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاری بە رووناکی، رشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو).