لە لوبنان و کەرتی غەززە ژمارەی کوژراوان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بەرز دەبێتەوە

هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان كوژرانی نزیكه‌ی دوو سه‌د كه‌س و برینداربوونی سه‌دان كه‌سی دیكه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه؛ هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، چیتر چاوه‌ڕوان ناكه‌ن و هێرشی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرش و بۆردمانه‌كانی ئه‌مڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان، تا ئێسته 492 كوژراون و 1645 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوونه، كه به‌شێكیان ئافره‌ت و منداڵن.
قوربانییه‌كان له لوبنان به‌هۆی هێرش و بۆردمانی سوپای ئیسرائیل به خێرایی به‌رز ده‌بنه‌وه
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 23-09-2024، زیاتر لە 300 پێگە و مۆڵگەی چەکدارانی حزبوڵلای لوبنانیان لە شارۆچکەکانی کەرتی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات و باشووری لوبنان بۆمباران کردووە.
یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە کەناڵ12ـی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ئێستە لە باشووری لوبنان ڕوو دەدات "قۆناغێکی نوێی شەڕە" و داوای لە هاونیشتمانییانی کرد "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئارامیی خۆیان ڕابگرن".
ناتانیاهۆ به‌ڵێنی داوه هاوكێشه‌ی ئه‌منی بگۆڕێت پێش هه‌ڕه‌شه‌كان بكه‌ون
لەلایەکی دیکەوە دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی سەر پێگەکانی حزبوڵلای لوبنانی، "هێرشێکی پێشوەختە بووە" دوای ئەوەی زانیویانە حزبوڵلا ئامادەکاریی دەکات هێرشی مووشەکی بکاتە سەر ئیسرائیل.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: به‌ڵێنیان داوه هاوكێشه‌ی ئه‌منی بگۆڕن، هاوكێشه‌ی هێزه‌كان له باكوور به‌دیاریكراوی، ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌بێت و بۆ له‌مه‌ودوا ته‌ماشای هه‌ڕه‌شه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكوو پێش هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ون.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس: ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له لوبنان ده‌یكات، دوژمنكارییه‌كی دڕندانه‌یه و ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگ
له لای خۆیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی سه‌باره‌ت به‌م پێشهاتانه و هێرش و بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه: دوژمنكارییه‌كی دڕندانه‌یه و ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگ.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له پاڵ حزبوڵلا و گه‌لی لوبنان ده‌وه‌ستنه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "ئه‌و هێرشه دوژمنكاره وه‌حشیگه‌رانه‌یه."
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هێرش و بۆردنمانانه‌وه، سه‌دانی خێزانی لوبنانی ناوچه‌كانیان له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان به جێ هێشتووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته شاری سوور.
هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وام و ژماره‌ی قوربانییه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
له كه‌رتی غه‌ززه‌یش هێرش و بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وامن، له‌م باره‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته 41 هه‌زار و 455 كه‌س، هاوكات ژماره‌ی برینداره‌كان بۆ 95 و 878 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 24 كه‌س كوژراون و 60ـی دیكه‌یش بریندار بوون.
شاندی ئه‌منی، هه‌واڵگری و سه‌ربازی وڵاتان ده‌گه‌نه لوبنان
له سه‌رێكی دیكه‌وه یه‌كشه‌ممه، 22ـی ئه‌یلوولی 2024، شاندێكی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازی فه‌ره‌نسی گه‌یشته به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان و له‌گه‌ڵ نه‌بیه به‌ری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆ بووه‌وه و په‌یامی ئیسرائیلی پێ گه‌یاند، كه ته‌لئه‌ڤیڤ شه‌ڕی ناوێت. هاوكات شانده‌كه داوای له حكوومه‌تی لوبنان كردووه فشار بخاته سه‌ر حزبوڵلا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كرده چه‌كدارییه‌كانی بهێنێت و چاره‌ی دیپلۆماسی قبووڵ بكات.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ شاندێكی هه‌واڵگری قه‌ته‌ر – توركی سه‌ردانی لوبنان بكات و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی چڕ له‌گه‌ڵ حزبوڵلا و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له شه‌ڕ بگرن.