حەسەن مەجید: مەترسی لەسەر سەرژمێریی کەرکووک هەیە
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌رژمێریی كه‌ركووك هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ده‌یان هه‌زار عه‌ره‌ب هاورده‌ی شاره‌كه كراون.
دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: باشتر وابوو سه‌رژمێری دانیشتووانی پارێزگای كه‌ركووك، دوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور بووایه.
حه‌سه‌ن مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاووڵاتییانی كه‌ركووك كه له شاره‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌كانی دیكه‌ن، ناسنامه و پێویستییه هاوشێوه‌كانی دیكه‌یان له لای خزم و كه‌س و ناسیاوه‌كانیان له كه‌ركووك دابنێن تاوه‌كوو پرۆسه‌ی "گه‌مارۆسازی و ژماردن"ـیان بۆ بكرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، پرۆسه‌ی "گه‌مارۆسازی و ژماردن" تاوه‌كوو 20ـی ئۆكتۆبه‌ری 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه ناویان له پرۆسه‌كه تۆمار نه‌كرێت، مافی به‌شداریكردنیان له سه‌رژمێری نابێت.
دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، محەممەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای دواخستنی پرۆسەی سەرژمێری کرد بۆ دوای جێبەجێکردنی ماددەی 140 کرد و داواشی لە ئاوارەکانی شارەکە کرد کە لە هەولێر و سلێمانی نیشتەجێن، بگەڕێنەوە کەرکووک و بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی گەمارۆ و ژماردن خۆیان تۆمار بکەن.
گوتیشی: دەبوایە پەلە نەکرێت و دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە ئەوسا پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لەم پارێزگایە بکرایە، هەربۆیە داوا دەکەین ئەم پرۆسەیە دوا بخرێت و پەلە لە جێبەجێ کردنی نەکرێت، چونکە ماددەی 140 جێبەجێ نەکراوە.
ڕاشیگەیاند، هاووڵاتییانی ئاوارەی کەرکووک ئەگەر نەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هەموو مافەکانیان لە هاوکارییەکانی پێدانی خۆراک لە لایەن بریکارەوە لەگەڵ بەشە نەوت و هەموو هاوکارییەکانی دیکەیان دەبڕدرێت و لە هەموو ماف و هاوکارییەکان بێبەش دەکرێن، هەربحیە داوا دەکەین هەموو ئاوارەکانی کەرکووک لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک ئاماژەی دا، بە گوێرەی ڕێکار و ڕینماییەکانی سەرژمێری گشتیی لە خانوویەکدا دەرفەت هەیە سێ خێزان خۆیان تۆمار و ناونووس بکەن، گوتیشی: هاووڵاتییانی ئاوارە دەتوانن بگەڕێنەوە و لە ماڵە خزمەکانیان خۆیان تۆمار بکەن.
سەرژمێریی، یەکێکە لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستووری عێراق یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی پرۆسەکەش دەکرێتە بنەمایەک بۆ بڕیاردان، بۆیە سەرژمێری بۆ کەرکووک گرنگه.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق 20ـی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵی دیاری كردووه بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سه‌رتاسه‌ری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.