ئەحمەد ئەنوەر: کابینەی نۆیەم هەنگاوی جیددی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ناوە

ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا چاودێریی ناوخۆیی به‌هێز كرا بۆ به‌دواداچوون و چاودێریكردنی داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت.

دووشه‌ممه‌، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان24 گوتی: كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ندان ئاستدا به‌رنامه‌ی ستراتیجی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌بوو و هه‌نگاوی جیددی له‌م پێناوه‌دا ناوه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ ڕاكێشا، كابینه‌ی نۆیه‌م هاوشانی دنیای نوێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ به‌دجیتاڵكردنی زۆربه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ت له‌ناویشیاندا سیسته‌می بانك و باج و بواره‌كانی دیكه‌ نا.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد، له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا فۆرمی ده‌ستپاكی به‌ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان درا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا چاودێریی ناوخۆیی به‌هێز كرا بۆ به‌دواداچوون و چاودێریكردنی داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت، له‌ هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌یه‌.