سوودانی: عێراق بۆ هه‌موو جۆره هاوكاریكردنێكی مرۆیی لوبنان ئاماده‌یه

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به ڕووداو و پێشهاته‌كانی لوبنان ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و هاوسۆزی گه‌ل و حكوومه‌تی عێراق بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی لوبنان ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ هاوكات داوای وه‌ستانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌كات.
دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به ڕووداو و پێشهاته‌كانی لوبنان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و هاوسۆزی گه‌ل و حكوومه‌تی عێراقی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی لوبنان ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوكات داوای وه‌ستانی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته و كه‌رتی غه‌ززه كرد و ڕایگه‌یاندووه، عێراق له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه هه‌ڵوێستی ڕوون بووه و دژ به‌و هێرشانه و تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه بووه و داوای له وڵاتانی گه‌وره و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌رجه‌م ناوه‌نده جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، ڕێگه له شه‌ڕه‌كه بگرن و كۆتایی به "ده‌ستدرێژییه تاوانكارییه‌كانی ئیسرائیل بهێنن."
سوودانی هاوكات هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی عێراقی بۆ هاوكاریكردنی لایه‌نی مرۆیی به لوبنان نیشان داوه و ده‌رگه‌ی عێراقی واڵا كردووه، بۆ هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی مرۆیی و ته‌ندروستیی.
دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرش و بۆردمانه‌كانی ئه‌مڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان، تا ئێسته 274 كوژراون و 1024 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوونه، كه به‌شێكیان ئافره‌ت و منداڵن.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 23-09-2024، زیاتر لە 300 پێگە و مۆڵگەی چەکدارانی حزبوڵلای لوبنانیان لە شارۆچکەکانی کەرتی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات و باشووری لوبنان بۆمباران کردووە.
یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە کەناڵ12ـی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ئێستە لە باشووری لوبنان ڕوو دەدات "قۆناغێکی نوێی شەڕە" و داوای لە هاونیشتمانییانی کرد "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئارامیی خۆیان ڕابگرن".
لەلایەکی دیکەوە دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی سەر پێگەکانی حزبوڵلای لوبنانی، "هێرشێکی پێشوەختە بووە" دوای ئەوەی زانیویانە حزبوڵلا ئامادەکاریی دەکات هێرشی مووشەکی بکاتە سەر ئیسرائیل.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: به‌ڵێنیان داوه هاوكێشه‌ی ئه‌منی بگۆڕن، هاوكێشه‌ی هێزه‌كان له باكوور به‌دیاریكراوی، ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌بێت و بۆ له‌مه‌ودوا ته‌ماشای هه‌ڕه‌شه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكوو پێش هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ون.