هەفتەی داهاتوو بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت، کە چەند ماددەی نوێ لەخۆ دەگرێت
کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک، سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو حەوتەم سەبەتەی خۆراک 'بەشە خۆراکی مانگانە' دابەش دەکرێت. هاوکات، زیادکردنی چەند بەرهەمێکی نوێشی ئاشکرا کرد.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، هەفتەی داهاتوو حەوتەم سەبەتەی خۆراک دابەش دەکرێت، کە سەرجەم ماددەکان لەخۆ دەگرێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، ماددە پاقلەییەکان بریتیین لە چوار ماددە کە یەکەم جارە هەندێکیان دابەش دەکرێت وەک، "ماش، نیسک، لەتکە نۆک و نۆک".