سووده ته‌ندروستییه‌كانی هونەر و كاری ده‌ستی

توێژەران و پسپۆڕان پێشنیاز ده‌كه‌ن تاكه‌كان گرنگی به هونه‌ر و پیشه و كاری ده‌ستی بده‌ن، چونكه ده‌بێته هۆی باشبوونی ته‌ندروستیی گشتییان و پێشكه‌وتنی ئاستی بیركردنه‌وه و داهێنانه‌كانیان و ده‌ستخستنی سه‌رچاوه‌ی دارایی.
له‌م باره‌وه كیز، پسپۆڕی ده‌روونی و عه‌قڵی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، حكوومه‌ت و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه خزمه‌تگوزارییه نیشتمانییه‌كان هانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بده‌ن و خه‌رجی پێشخستنی كاری ده‌ستی و پیشه‌یی له ئه‌ستۆ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی له بار بۆ پێشخستنی ئاستی داهێنانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بڕه‌خسێنێت.
ناوبراو پێی وایه كه‌مبوونه‌وه و په‌راوێزخستنی كاری پیشه‌یی و هونه‌ری ده‌ستی، یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی تێكچوونی بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان و تووشبوونیان به كێشه و نه‌خۆشییه عه‌قڵییه‌كان. هه‌روه‌ها تێكه‌ڵاوبوون به كاری پیشه‌یی و هونه‌ری ده‌ستی ژیانی مرۆڤه‌كان ئارام ده‌كات و به ڕێژه‌یه‌كی باش پێشی ده‌خات.

داهێنان تاكه بینینێكی نییه
پسپۆڕان بۆچوونیان وایه كاری پیشه‌یی و هونه‌ری ده‌ستی ژینگه‌یه‌ك بۆ تاك ده‌ڕه‌خسێنێت تێیدا هه‌ست به ده‌ستكه‌وت و داهێنان ده‌كات. له‌م باره‌وه كیز ده‌ڵێت، هه‌ستكردن به داهێنان و دڵسۆزی له كاركردن به‌شێكی گرنگه له خۆشگوزه‌رانی و ئارامی تاك و كۆمه‌ڵگه و ده‌توانن به‌م كاره‌یان شانازی بكه‌ن و گیانی پێشبڕكێ پێش بخه‌ن.
ئه‌گه‌ر تاك پێی وابێ هونه‌رمه‌ند نییه و توانای داهێنانی نییه، دكتۆره كلارك وه‌ڵامی بۆ ئه‌و بۆچوونه نه‌رێنییه هه‌یه و چوار پێشنیاز ده‌خاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی تاك سوود له توانای داهێنانی خۆی ببینێت، ئه‌وانیش:
1-دووباره داڕشتنه‌وه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه له نه‌رێوه بۆ ئه‌رێ، واته له بێئومێدییه‌وه بۆ ئومێد و گه‌شبینی.
2-نه‌ترسان و دووركه‌وتنه‌وه له ترس له هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌زموونكردنی چالاكییه‌كی نوێ له‌م باره‌وه.
3-به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كانی كاری هونه‌ری و پیشه‌ی ده‌ستی، داهێنان ده‌كه‌ن.
4- بیرکردنەوە لەوەی کە لە منداڵی‌دا بە شێوەیەکی داهێنەرانە چیت کردووە و هەوڵدان بۆ دووبارەكردنه‌وه‌ی.

خۆت تاقی بکەرەوە
ڕەنگکردن بژاردەیەکی هەرزانە بۆ چێژ وەرگرتن لە داهێنان. هەرچەندە ڕەنگە هەندێک بیر لە ڕەنگکردن بکەنەوە وەک چالاکییەک بۆ منداڵان، بەڵام دکتۆره کلارک دەڵێت: من ده‌فته‌ر ڕەنگکردنم بۆ گەورەکان زۆر خۆش دەوێت، هەروەها هانی هەمووان دەدەم کە منداڵی ناوەوەی خۆیان لە باوەش بگرن. ڕەنگکردن نموونەی چالاکییەکی وردبینییە کە چەندان سوودی تەندروستی هەیە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرزکردنەوەی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و باشترکردنی تەرکیز و هاندانی داهێنان له لای تاكه‌كان.
کلارک هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، داهێنان توانای بەرەوپێشبردنی خۆڕاگری و چاکبوونەوە و ئاشتەوایی هەیە. "ئەمە دژە ژەهرێکی پاککەرەوەیە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دابینکردنی هەستکردن بە مانا و ئامانج بۆ مرۆڤایەتی."