وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بۆ کوردستان24: گرنگە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێور بكرێته‌وه‌

کاسپار ڤێڵدکامپ، وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا
کاسپار ڤێڵدکامپ، وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا

K24 – هەولێر:

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، دەڵێت: گرنگە ڕێگەچارەیەک بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدۆزینەوە.

کاسپار ڤێڵدکامپ، وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان 24 ڕایگەیاند، لەو دۆخەی لە نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل هەیە زۆر نیگەرانن و پشتیوانی لە هەوڵە دیپلۆماتییەکان دەکەن بە تایبەتی لەلایەن ئەمەریکا و فەرەنسا بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان کە باشترین چارەیە.

باسی لەوە کرد، کە بە داخەوە قوربانی مەدەنی هەن. وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا، جەختی لەوە کردەوە، زۆر گرنگە ڕێگەچارەیەک بدۆزینەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، نەک تەنیا لەنێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل، بەڵکو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.