فوئاد حوسێن: پێدانی چەك بە پێشمەرگە ھیچ كێشەیەكی نییە
فوئاد حوسێن: هۆکاری دواکەوتنی مووچە پەیوەندیی بەو بیرۆکراتییەوە هەیە کە لە بەغدا هەیە
فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق لە نیویۆرک فوئاد حوسێن لە وەڵامی كوردستان24 گوتی: پێدانی چەكی قورس به پێشمهرگه به ڕهزامهندی حكوومهتی عێراق بووه و هیچ کێشەیەکی نییە و وەزارەتی بەرگری عێراقیش ڕوونکردنەوەیداوە کە هیچ گرفتێک نییە.
وهزیری دهرهوهی عێراق لە بارەی ڕێککەوتنی ئەمەریکا و عێراق گوتی: كۆبوونەوەی ھاوبەشی حكوومەتی فیدراڵ و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمهریكا بەردەوامە لەسەر ڕێككەوتنی ئەمنی و لەسەر چەند خاڵێك ماوە بگەنە ڕێككەوتن، ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن ئەوا هەفتەی داهاتوو بەیاننامەی ڕێککەوتنەکە بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام ئێستا هەردوو لایەنی ئەمەریکا و عێراق لەسەر چەند خاڵێک مشتومڕیانە.
لەسەر پرسی دارایی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارەی دارایی گوتی: لە سەردانەکەی شاندی دارایی عێراق بۆ هەولێر و بەشداربوون لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری لە هەولێر، پرسی مووچە و بودجە چارە بوون، هۆکاری دواکەوتنی مووچە پەیوەندیی بەو بیرۆکراتییەوە هەیە کە لە بەغدا هەیە.
یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەگەر خواست و ویستی چارە هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان بنەما بێت بۆ چارەکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.