توركیا؛ داوودئۆغڵوو و باباجان له‌سه‌ر یه‌كگرتنی پارته‌كانیان ڕێك ده‌كه‌ون
هه‌ر یه‌ك له پارتی "دیموكراسی و پێشكه‌وتن" به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باباجان و پارتی "ئایینده" به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو، خه‌ریكه فۆرمولەی یەکگرتنەکەیان تەواو دەکەن. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌ردوو پارته ئۆپۆزسیۆنه توركییه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵوو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ و زیندانیكردنی.
باباجان و داوودئۆغڵوو پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوول سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كگرتنی پارته‌كانیان كۆ ببوونه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24ـی ئه‌یلوولی 2024، جارێكی دیكه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆ بوونه‌وه. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان تایبه‌ت بوو به چاره‌كردنی خاڵه ناكۆكه‌كانی هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ سه‌ركردایه‌تی پارته یه‌كگرتووه‌كه ده‌كات و كێ كاندیدی ئه‌و پارته ده‌بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی توركیا.
هه‌ردوو پارت له په‌رله‌مانی توركیا گرووپێك پێك ده‌هێنن
زانیارییەکان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێك كه‌وتوون، یه‌ك گرووپی په‌رله‌مانی پێك بهێنن و به یه‌ك ناو له په‌رله‌مان كار بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك باباجان سه‌رۆكی پارته‌كه بێت و داوودئۆغڵوویش سه‌رۆكی فه‌خری ئه‌و پارته بێت.
مێدیا توركییه‌كان هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، باباجان و داوودئۆغڵوو یەکگرتنەوە و کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار ڕێک کەوتوون لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کاندیدی پارتەکە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، کە پێشتر سەرچاوەکان باسیان لەوە کردبوو هۆکارێکە بۆ ڕێگری‌کردن لە دانوستانەکانی نێوانیان بەهۆی پێداگری داوودئۆغڵوو لەسەر خۆکاندیدکردن.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ڕێککەوتن کراوە کە گرووپی پەرلەمانیی پارتە نوێیەکە کراوە بێت بە ڕووی لایەنەکانی دیکە کە پەیوەندییان پێوە دەکەن، لەگەڵ ئەگەری ئەوەی کە پارتەکە بەردەوام بێت لە کارەکانی كه لە ژێر چەتری پارتی "سەعادە" دایە و لە ئێسته‌دا لەگەڵ پارتی "ئایینده" گرووپێکی هاوبەشی پەرلەمانی پێک دەهێنن.
پارتی دیموكراتی و پێشكه‌وتن به سه‌رۆكایه‌تی باباجان خاوه‌نی 15 كورسی په‌رله‌مانه و پارته‌كه‌ی داوودئۆغڵوویش 10 كورسی هه‌یه، به هه‌ردووكیان ده‌توانن گرووپی په‌رله‌مانی پێك بهێنن. هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه نوێیه‌كه، پارته‌كه مه‌نسوور یاواش كه سه‌ر به پارتی كۆماری گه‌ل (جه‌هه‌په)ـیه بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره كاندید ده‌كات، یاخود ئه‌گه‌ر پارته‌كه پشتگیری بكات، ده‌بێته كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
قەیرانی ئیمامئۆغڵوو
ڕێككه‌وتنی ئه‌و پارته سیاسییه هاوكاته له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی نوێ له نێوان یاواش و ئیمامئۆغڵوو کە لە دوایین کۆنفرانسی گشتی پارتی گه‌لی كۆماری سەریهەڵدا، کە سەرەتای ئەم مانگە بەڕێوە چوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئۆزگوور ئۆزال، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به ڕێ بكه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر جۆره ناكۆكی و قه‌یرانێكی له‌م شێوه‌یه‌ی له نێوان یاواش و یمامئۆغڵووی ڕه‌ت كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه هه‌ردووكیان به‌م زووانه به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر پارته‌كه‌ی باباجان یاواش بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كاندید بكات، قه‌یرانێكی دیكه‌ی ئه‌و پارته له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لی كۆماری سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته ئیمامئۆغڵوو بۆ پۆسته‌كه كاندید بكات و ئه‌گه‌ر دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی توركیا ئیمامئۆغڵووی له چالاكییه سیاسییه‌كانی قه‌ده‌غه نه‌كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی "سووكایه‌تی به ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردبوو و به گه‌مژه ناوی بردبوون."
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پارتی گه‌لی كۆماری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌م پرسه به‌ست كه له‌ناو مێدیای توركیا به "دۆسیه‌ی گه‌مژه‌یی" ناسراوه. پێشبینی ده‌كرێت دادگه وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئیمامئۆغڵوو، بڕیاری سزادانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت و زیندانی بكات و له چالاكییه سیاسییه‌كان قه‌ده‌غه‌ی بكات.
له‌م باره‌وه ئۆزال سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، كه ڕه‌نگه دادگه بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه نه‌دات و تا ئێسته بڕیار نییه دانیشتنێكی له‌م شێوه‌یه بكرێت، چونكه ده‌بێته شه‌رمه‌زاریی حكوومه‌ت و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا گه‌ل له پای بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه ده‌سه‌ڵات سزا ده‌دات.
ئۆزال پێی وایه پێشتر سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیری پێشووی ناوخۆی ته‌ڵه‌ی بۆ ئیمامئۆغڵوو نایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید نەکات. ده‌شڵێت، ده‌بێت وانه له ڕابردوو وه‌ربگرن و ده‌ست بۆ بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه نه‌به‌ن، چونكه گه‌ل له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان سزایان ده‌دات، كه ئه‌مه‌یش بۆ حكوومه‌ت و توركیا خراپه.