لە بەغدا سێ کەس دەستگیر کران
سەرچاوەیەکی ئەمنیی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردووە لە نێویاندا ئەفسەرێکی حکوومەتە، بە تۆمەتی بردن و گواستنەوەی "شوێنەوارە دێرینەکان" لە بەغدا.
سەرچاوەکە بە سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاندووە، هێزێکی ئەمنیی، لە ڕێگەی دانانی بۆسەیەکی ورد، سێ کەسیان دەستگیرکردووە، کە ئەفسەرێکی تێدایە، کەلوپەل و شوێنەواری کۆنیان پێ بووە.
ئەو سەرچاوەیە درێژەی بە گوتەکانیدا و گوتی: لە خاڵێکی پشکنین لە نزیک نەخۆشخانەی حوسێن لە ناوەڕاستی بەغدا دەست بەسەر پارچە پەیکەرێکدا لەگەڵ خۆیاندا گیراوە.