وەزیری دەرەوەی نەرویج بۆ کوردستان24: کاردەکەین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەڵەستینییەکان

ئێسپێن بارس ئێد، وەزیری دەرەوەی نەرویج بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قەیرانێکی گەورەدایە، چارەی دوو دەوڵەتیش باشترین ڕێگەیە بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانە درێژخایەنەکانی نێوان فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان.
جەختی لەوەشکردەوە؛ کاردەکەن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەڵەستینییەکان.
ئێسپێن بارس ئێد، وەزیری دەرەوەی نەرویج گرنگە سەرکردە سیاسییەکانی جیهان ساڵانە لێرە لە نیویۆرک کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی جیهان، ئەمساڵ دەیان قەیران بەرۆکی جیهانیان گرتووە لەوانە قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزیری دەرەوەی نەرویج گوتیشی: دەمانەوێت مافی فەڵەستینییەکان مافی دامەزراندنی دەوڵەتیان هەبێت، ئەمە شتێکە ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکەین، لە نیویۆرک لەسەر ئاستی باڵا باس لەم پرسە دەکەین.