دوو حاڵەتی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە ڕووسیا تۆمارکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا تۆمارکردنی دوو حاڵەتی تووشبوون بە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.
دەستەی چاودێری و مافەکانی بەکاربەری ڕووسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا 'XEC' لە ناوچەی ڕۆستۆڤ و شاری ئوفا لە ڕووسیا تۆمارکراوە.
بەگوێرەی شارەزایانی دەستەکە، XEC جۆرێکی پێکەوەلکاوە و نیشانەکانی هاوشێوەی جۆرەکانی پێشوون و جۆرە نوێیەکە دەبێتە هۆی تا و ئازاری قورگ و کۆکە و لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و ئازاری جەستە و ماندوێتی و سەرئێشە و ئاوی لووت.
دەستەکە ئاماژەی بەوەس کردووە، پێویستە ڕێوشوێنی خۆپارێزی تاکەکەسی بگیرێتە بەر بە دەستشۆردنی بەردەوام و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی نەخۆش و ژووری هەواگۆڕکێ.
دەسەڵات جەخت لەسەر پێویستی مانەوە لە ماڵەوە و ڕاوێژکردن بە پزیشک دەکاتەوە ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەکەسەکە دەرکەوت. جۆری "ئۆمیکرۆن"XEC بۆ یەکەمجار لە مانگی تەمموزدا لە ئەڵمانیا دەستنیشانکرا، دواتر لە چەند وڵاتێکی دیکەدا دۆزرایەوە.
یەکەم حاڵەتەکانی تووشبوون بەم ڤایرۆسە لە مانگی ئایاری 2024 لە ئیتاڵیا دەستنیشان کرا.