لە شارەدێی ئەلقووش ئاهەنگی زەماوەندی بەکۆمەڵ بۆ 80 بووک و زاوا ساز کرا

K24 – هەولێر:
بە ڕاسپاردەی فەرماندە مەنسوور بارزانی، ئاهەنگی زەماوەندی بە کۆمەڵ لە شارەدێی ئەلقووش بەڕێوە چوو. ناوبراو ڕایگەیاند، ئەم پرۆسەیەی ئەمڕۆ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نەکراوە، بەڵکو سەرۆک بارزانی وای پەروەردە کردووین کە خزمەتکاری گەلی خۆمان بین.
چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024 لە شارەدێی ئەلقووش، بە ڕاسپاردەی فەرماندە مەنسوور بارزانی، ئاهەنگی زەماوەندی بەکۆمەڵ بۆ 80 بووک و زاوا ساز کرا.
فەرماندە مەنسوور بارزانی، لە ئاهەنگەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان ڕایگەیاند، ئەم پرۆسەیەی ئەمڕۆ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نەکراوە، بەڵکو سەرۆک بارزانی وای پەروەردە کردووین کە خزمەتکاری گەلی خۆمان بین، ئەم پرۆسەیە ساڵانە لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، فەرماندە مەنسوور بارزانی، گوتی: لە 20ـی 10 پێویستە هەموومان بچینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بدەینە بە لیستی پێشمەرگە و پاراستنی کەرامەتی هەرێمی کوردستان، ئەویش لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە و لیستی ئاوەدانی و سەرۆک بارزانییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە هەموو پێکەوە بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بدەن بە پارتی بۆ ئەوەی ئاشتی، ئاوەدانی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت و کوردستان زیاتر ئاوەدان بێت.

.jpeg)