پێنج خواردن، هەستی بینینی منداڵان به‌هێز ده‌كەن
خراپی خۆراک و تەماشاکردنی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، كۆمپیوته‌ر، ئایپاد له لایه‌ن منداڵان و گوشاره ده‌روونییه‌كان، له هۆ سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردنن، كه دواجار كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستییان به جێ ده‌هێڵێت و ئه‌م كاریگه‌رییه بۆ سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان ده‌گوازرێته‌وه و چاویش یه‌كه‌مین ئه‌ندامه كه زۆترین لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
پزیشكان و پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، منداڵان له كاتی پشووی هاوینه‌دا پتر خۆیان به ته‌له‌فزیۆن، كۆمپیوته‌ر و ئایپاده‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن و كه‌متر جووڵه‌ی جه‌سته‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات تووشی لاوازی بینین ببنه‌وه و ڤیتامین و پرۆتینه‌كان به ڕێژه‌ی جیا جیا له ده‌ست بده‌ن.
پزیشكان و پسپۆڕانی ته‌ندروستی و خۆراك سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر پێنج جۆر خواردنی سه‌ره‌كیی كه سوودی پێویستی بۆ منداڵان به‌تایبه‌تی بینینیان هه‌یه و له لاوازبوونی چاویان ده‌یان پارێزێت، ئه‌وانیش:
1-ماسی سه‌له‌موون
ماسی سه‌له‌موون پڕیه‌تی له ترشه‌لۆكی چه‌وری ئۆمێگا-3، كه چاره‌یه‌كی فراوان و گشتگیری بۆ وشکیی و سووربوون و سووتانەوەی چاو هه‌یه. هه‌ر یه‌ك له تۆوی كه‌تان، جۆز و فاسۆلیا ده‌توانن شوێنی ئۆمێگا-3 پڕ بكه‌نه‌وه و وه‌كوو خواردنی جێگره‌وه به كار ده‌هێنرێن و یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی و فره‌وانن بۆ كێشه‌كانی وشكبوونی چاو.
2-گێزه‌ر
گێزه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده به بالیتا كارۆتین كه دژه‌ئۆكسانه و جه‌سته بۆ ڤیتامین Aـی ده‌گۆڕێت، به‌مه‌ش ئاستی بینین به‌تایبه‌تی له تاریكی‌دا باش ده‌كات و ڕه‌نگی چاو هاوسه‌نگ ده‌كات و ته‌ڕی چاو ده‌پارێزێت و ڕێگری له ڤایرۆس ده‌كات.
3-پورته‌قاڵ
پورته‌قاڵ و لاله‌نگی پڕن له ڤیتامین C، كه یارمه‌تی پاراستنی چاو ده‌دات له سووربوونەوە كه له ئه‌نجامی تیشكی سه‌رووی به‌نه‌وشه‌یی و ئۆكسانه‌وه دروست ده‌بێت.
4- هێلكه
هێلكه پڕیه‌تی له دژه‌ئۆكسانه‌كانی وه‌كوو لوتین و زیاکسانتین و یارمەتیدەره بۆ پاراستنی چاو لە تێکچوونی بینین و لەدەستدانی بینین بەهۆی تەمەنەوە و ئاوی سپی چاو.
5-بادەم
باده‌م دەوڵەمەندە به ڤیتامین E، خواردنی مشتێک بادەم بە بەردەوامی یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لە هەوکردن و ئاوی سپی چاو و لەدەستدانی بینین بەهۆی تەمەن و تێکچوونی ئاوێنەی چاو.