سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا: ئه‌ردۆغان و سوودانی جه‌خت له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگیی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌نه‌وه

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نیویۆرك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆ بووەوە و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان کرد، هاوكات سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕاگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
چوارشه‌ممه، 25ـی ئه‌یلوولی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌راوێزی به‌شدارییان له خولی حه‌فتا و نۆیه‌مینی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك كۆ بوونه‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان كرد.
هاوكات سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاندووه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبەجیکردنی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان كردووه‌ته‌وه کە لە قازانجی تورکیا و عێراقدایە.
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "سوودانی و ئه‌ردۆغان به گرنگیان زانیوه، عێراق و تورکیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هاوئاهەنگ بن و پێویسته هەنگاوی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی هاوئاهەنگییەکانی نێوانیان بگرنە بەر".
سه‌باره‌ت به ڕووداو و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه به پێویستیان زانیوه "ڕێگریی لە هەوڵەکانی فراوانکردنی جەنگ لەلایەن ئیسرائیل بکرێت". سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ده‌ڵێت: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه لەوەی کە ئیسرائیل باجی کۆمەڵکوژیی فەڵەستینییەکان ده‌دات.