کوردستان24: هیوادارین بەیاننامەکەی یەکێتی بۆ بایکۆتکردنی دەزگاکەمان ڕاست نەبێت
دامەزراوەی کوردستان24 خوازیارە بەیاننامەکەی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بۆ بایکۆتکردنی دەزگاکە؛ ڕاست نەبێت.
سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بهیاننامهیهكی بڵاو كردووهتهوه و تێیدا داوا له کاندیدانی حزبهكهی دهكات، بایكۆتی كوردستان24 بكهن.
دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن، خوازیاره، ئهمه ههڵوێست و ئاراستهی فهرمیی یهكێتی نهبێت، چونكه زۆر جار یهكێتی بانگهشهی ئازادی ڕادهبڕین و ڕۆژنامهوانی له سنووری سلێمانی دهكات.
هەر چەندە زۆر جار، له سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێگریی له كاری ڕۆژنامهوانی كوردستان24 وهك كهناڵێكی نهتهوهیی و بهرپرسیار، كراوه؛ بەڵام ئێمە بینەر و بیسەرانمان دڵنیا دەکەینەوە، له ڕووماڵی پیشهییانه و گواستنهوهی چالاكیی و ڕووداوەکان وەکوو خۆی، بهردهوام دەبین.
کوردستان24، دامەزراوەیەکی هەواڵ و زانیارییه به نوێترین تەكنەلۆجیای سەردەم. پەیامی ئێمە، نیشتیمانیی و نەتەوەییە، بۆ بەهێزتركردنی ڕۆڵی ڕاگەیاندن له كوردستان به ڕێگەی پێدانی زانیاریی ڕاست و بەدواداچوون. به تایبەتیش ئەو ڕووداوانەی كه جێی سەرنج و بایەخی بینەری كوردستانین.
ئێمه لە کوردستان24 به هەموو توانامانەوه كاردەكەین له پێناو ئەوەی له كاری ڕۆژنامەوانیماندا، بەرپرسیارانه كاربكەین و پیشەیی بین و پابەندی پرنسیپ و ستانداردەكانی كاری ڕۆژنامەوانیی بین.