وەزیری دەرەوەی هەنگاریا بۆ کوردستان24: ڕووسیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ناتۆ

پیتەر سیارتۆ، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ڕووسیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ناتۆ, چونکە دەزانێت لەڕووی سەربازییەوە هێندەی ناتۆ بەهێز نییە، جەختی لەوەش کردەوە؛ ڕەنگە لەناوخۆدا ڕای جیاوازیان هەبێت، بەڵام ناتۆ یەکگرتووە بەرامبەر پرسەکان.
پیتەر سیارتۆ، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لەڕووی لۆجیکییەوە بۆ ڕووسیا گونجاو نییە هێرشبکاتە سەر ناتۆ، چونکە ئێمە ماددەی پێنجمان هەیە کە دەڵێت: هێرش بۆسەر هەر ئەندامێکی ناتۆ وەک هێرشە بۆسەر تەواوی ئەندامەکان.
پیتەر سیارتۆ گوتیشی: ڕووسیا دەزانێت لەڕووی سەربازییەوە ناتۆ لەو بەهێزترە، بۆیە ناتوانێت کارێکی وەها بکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، ناتۆ ئێستا یەکگرتووە، بێگومان ڕەنگە ڕای جیاوازمان هەبێت بەڵام لە دامەزراوەی دیموکراسیدا ئەمە ئاساییە.