هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كگرتنی پارته‌كه‌ی داوودئۆغڵوو و باباجان شكستیان هێنا

دانوستان و گفتوگۆكان بۆ یه‌كگرتنی پارته‌كه‌ی داووئۆغڵوو و باباجان به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كگرتنه له لایه‌ن پارته‌كه‌ی باباجانه‌وه شكستیان هێنا؛ هاوكات سه‌رۆكی سه‌نته‌ری تاسك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی ئاماژه به‌وه ده‌كات، خۆری سیاسی داوودئۆغڵوو و باباجان له توركیا به‌ره‌و ئاوابوونه.
بڕیار وابوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا جارێكی دیكه ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو، سه‌رۆكی پارتی ئایینده و عه‌لی باباجان، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی و پێشكه‌وتن بۆ یه‌كگرتنی پارته‌كانیان كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان له‌ناو پارته‌كه‌ی باباجان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، باباجان شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه، په‌یوه‌ندی به داوودئۆغڵووه‌وه كرده‌وه و پێی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی پارته‌كه به یه‌كگرتن ڕازی نه‌بوونه.
داوودئۆغڵوو پێشتر گوتبووی ئامانجیه‌تی "پشتیوانییه‌كی نوێ" دروست بكات كه توركیا پێویستییه‌كی زۆری پێیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش كار له‌سه‌ر یه‌كگرتنی پارته‌كه‌ی و پارته‌كه‌ی باباجان ده‌كات و ئاماده‌یی خۆیشی نیشان داوه له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه، سازش له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی پارته نوێیه‌كه بكات.
داوودئۆغڵوو له باره‌ی شكستی هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كگرتنی پارته‌كه‌ی و پارته‌ی باباجان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه، به هه‌ردوو پارته‌كه ده‌یانتوانی ببنه گرووپێكی 25 په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی توركیا و به‌مه‌یش له توانایاندا بوو هاوسه‌نگی په‌رله‌مان بگۆڕێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر هه‌ردوو پارتی سه‌عاده و ڕه‌فای نوێ و هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری بێلایه‌ن چووبوونایه پاڵ ئه‌و پارته نوێیه و به‌یه‌كه‌وه فراكسیۆنێكی 50 په‌رله‌مانتارییان پێك بهێنایه.
داوودئۆغڵوو هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، توركیا پێویستی به ئۆپۆزسیۆنێكی چه‌پی دیموكراسی سۆسیالیستی نییه، چونكه ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌یه و خۆی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدایه، به‌ڵام گه‌لی كۆنسێرڤاتۆر و نیشتمانیی توركیا به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك پابه‌ندنی به‌هاكانیه‌تی و پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌هاكانی و دیموكراسی و لیبراڵی هه‌یه.
باباجان و داوودئۆغڵوو پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوول سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كگرتنی پارته‌كانیان كۆ ببوونه‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه، 24ـی ئه‌یلوولی 2024، جارێكی دیكه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆ بوونه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تایبه‌ت بوو به چاره‌كردنی خاڵه ناكۆكه‌كانی هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ سه‌ركردایه‌تی پارته یه‌كگرتووه‌كه ده‌كات و كێ كاندیدی ئه‌و پارته ده‌بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی توركیا.
هاوكات عوسمان عه‌لی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری تاسك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان24 گوتی: به‌و پێیه‌ی هه‌ر یه‌ك له داوودئۆغڵوو و باباجان پێشتر له‌ناو پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتی)ـدا بوون، بۆیه ئاك پارتی ئه‌وانی قبووڵ نییه و به ناپاك ناویان ده‌بات، له لایه‌كی دیكه‌یش ئۆپۆزسیۆن و جه‌ماوه‌ریش متمانه‌یان پێ ناكه‌ن و پێیان وایه پاشكۆی ئاك پارتین.
عوسمان عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد، دواڕۆژی سیاسی هه‌ر یه‌ك له داوودئۆغڵوو و باباجان له توركیا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و ئایینده‌یان زۆر لاوازه، به‌ڵكوو ئێسته ئاڵته‌رناتیڤی دیكه ده‌ركه‌وتووه به‌تایبه‌تی ده‌ركه‌وتنی پارتی "ڕه‌فای نوێ" به سه‌رۆكایه‌تی فاتیح نه‌جمه‌ددین ئه‌ربه‌كان و توانای هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ڕۆڵ و پێگه به ده‌ست بهێنێت.