بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بۆ سێیەم جار هێرشی کردە سەر سوپای ئیسرائیل لە جۆلان

جۆلان
جۆلان

بەرەی مقاوەمەی عێراقی ئاشکرایدەکات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بۆ سێیەم جار هێرشمان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی ئیسرائیل لە جۆلان.

گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانیان بۆ سێیەم جار لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشیان کردووەتە سەر چەند بنکە و بارەگایەکی سوپای ئیسرائیل لە جۆلان.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکانیان بۆسەر بنکە و بارەگاکانی سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی زیاتر بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، بەرەی مقاوەمە لە شێوازی بەرگریکردن دژ بە سوپای ئیسرائیل بۆ سەرخستنی فەڵەستین و لوبنان بەردەوام دەبێت.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقی لە چەند گرووپێکی چەکدار پێکدێت، لە دوای هێرشی چەکدارانی حەماس لە 7ـی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، پاشان هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بەردەوام لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکەن سەر ئیسرائیل.

Fly Erbil Advertisment