كوڕانی نهوشیروان مستهفا: ڕێكخهری گشتی لهناو جڤاتی نیشتمانی ههڵبژێردرێت
كوڕانی نهوشیروان مستهفا له ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژه به پابهندبوونی خۆیان به دهستووری ناوخۆیی بزووتنهوهی گۆڕان دهكهن سهبارهت به یهكلاییكردنهوهی پۆستی ڕێكخهری گشتی و به پێویستی دهزانن یهكلاییكردنهوهی ئهو پرسه له ناو جڤاتی نیشتمانی بێت نهك له دهرهوهی ئهو جڤاته.
دهقی ڕاگهیهندراوهكه
هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان
لەم چەند ڕۆژەدا باس لەوە کراوە کە لە گردی زەرگەتە مەڕاسیمێک ساز بکرێت بۆ بەرێز کاک عومەری سەید عەلی، کە یەکێکە لە تێکۆشەر و هاوڕێ دێرینەکانی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا و بەشی زۆری ژیان و جەستەی خۆی کردووتە قوربانی بۆ سەرکەوتنی خەباتی میللەتەکەمان و جێگەی هەموو ڕێز و پێزانینێکە، بەڵام لە هەمان کاتدا لە ناو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و گشتی و هەڵسووڕاوان باس لە دیاریکردنی جێگرەوەی پۆستی ڕێكخەری گشتی بکرێت لە ناو ئەم مەراسیمەدا. واتە لە بری کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی لەم مەراسیمەدا بڕیار لە چارەنووسی بزووتنەوەی گۆڕان بدەن! کە ئەمەش نیگەرانی قووڵی لای بەشی زۆری ئەندامانی هەردوو جڤات و هەڵسووڕاوەکان دروست کردوە و بە پێشلکردنێکی ڕوونی دەستووری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕانە.
بۆ ئەوەی کێشەکان لەمە گەورەتر نەبن و كاردانەوە و پەرچەكرداری نەخوازراوی لێ نەكەوێتەوە لە گردی زەرگەتە کە ماڵی هەموو لایەکە، و بۆ گۆڕانی ڕاستەقینە و هەموو گۆڕانخوازێکە، هەروەها بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی دروست نەبێت، پێویستە هەموو لایەک بە شێوەیەكی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن، بەتایبەتی کە ئارامگهی رەوانشاد نەوشیروان مستەفای لێیە.
ئێمەی کوڕانی نەوشیروان مستەفا، وەکوو دوو هەڵسوڕاوی گۆڕان، پشتیوانی تەواو لە دەستووری ناوخۆی و جڤاتەکان دەکەین. بۆیە لەسەر داوای زۆرینەی ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانی وەک بەرزترین دامەزراوەی بڕیاردان لە بزووتنەوەی گۆڕاندا و بۆ بەرگرتن لە دروستبوونی هەر گرژیەک لە نزیک ئارامگهی باوکمانەوە، پێمان باشە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو گردی زەرگەتە دەوامی تێدا نەبێت هەتا باردودۆخەکە هێور دەبێتەوە. ئێمە لەم دۆخە دژوارەدا شان دەدەینە بەر بەرپرسیارێتی و ئەمەمان پێ باشترە نەوەکوو بەیانی ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووبدات لە دەرەنجامی ناکۆکی ئەم برادەرانە. داوا لە هەمووان دەكەین ئەگەر هەر کێشەیەک هەبێت لە دەرەوەی گردەکە با بە گفتوگۆ و ئارامی و بەرپرسیارانە و لە چوارچێوەی دەستووری ناوخۆیی گۆڕاندا چارەسەری بکەن و ئەو کات بە لێکتێگەیشتن و یەکگرتوویی و لە کەشێکی ئارامدا جارێکیتر دەست پێ بکەن بە کاری پێکەوەیی.
لەگەڵ ڕێز و حورمەتی زۆرمان
نما نەوشیروان
چیا نەوشیروان