سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی حه‌ماس و حزبوڵلا كه له ماوه‌ی ساڵێكدا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژراون

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین كاتێك له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 له كه‌رتی غه‌ززه‌وه هێرشێكی له‌ناكاو و به‌رفره‌وانی كرده سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌و هێرشانه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بێوه‌ڵام نه‌بوون، هێرشی توندتر بۆ سه‌ر حه‌ماس و كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستی پێ كرد، ته‌نانه‌ت پریشكی ئه‌م شه‌ڕه بۆ لوبنانیش درێژ بووه‌وه و ململانێكان له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلا له په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدان.
ئیسرائیل له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی حه‌ماس و پاشانیش خۆتێكوتانی حزبوڵلا له ململانێكاندا، سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی هه‌ر یه‌ك له حه‌ماس و حزبوڵلای به ئامانج گرت و چه‌ندانی لێ كوشتوون و به‌ڵێنی داوه هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه ده‌ستیان له هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ردا هه‌بووه، پاكتاویان بكات. ئه‌مه‌ی خواره‌وه لیستی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی هه‌ر یه‌ك له حه‌ماس و حزبوڵلایه كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پاكتاو كراون.
سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پاكتاو كراون
ئیسماعیل هه‌نییه
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه (1963 - 2024)، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 31ـی ته‌ممووزی 2024 له تارانی پایه‌ته‌ختی ئێران ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئیسرائیل به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له كوژرانی ناوبراو پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.

محه‌ممه‌د زه‌یف
سوپای ئیسرائیل له 13ـی ئه‌یلوولی 2024 ڕایگه‌یاند، پشتبه‌ست به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خان یونس، محه‌ممه‌د زه‌یف (1965 - 2024)ـیان كوشتووه. ناوبراو پێشتر له حه‌وت هه‌وڵی كوشتن له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ڕزگاری بوو بوو. زه‌یف به یه‌كێك له ئه‌ندازیاران و پلاندانه‌رانی هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر داده‌نرێت بۆ سه‌ر باشووری ئیسرائیل.

ساڵح عارووری
عارووری (1966 - 2024)، جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس بوو له هێرشی فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان له 2ـی كانوونی دووه‌می 2024 له نووسینگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له باشووری به‌یرووتی پایه‌ته‌ختی لوبنان به ئامانج گیرا. عارووری یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی كه‌تیبه‌كانی عه‌ززه‌ددین قه‌سام، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.

سه‌ركرده‌كانی حزبوڵلا كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پاكتاو كراون
ئیبراهیم قوبیسی
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، قوبیسی (1962- 2024) له هێرشی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر باشووری به‌یرووت له 24ـی ئه‌یلوولی 2024 كوژرا. قوبیسی فه‌رمانده‌ی سیسته‌می مووشه‌كه‌كانی سه‌ر حزبوڵلا و ئه‌ندامێكی باڵای ئه‌و حزبه بوو.

ئیبراهیم عه‌قیل
ئیبراهیم عه‌قیل (1962- 2024)، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هه‌ره‌باڵای سه‌ربازی حزبوڵلا و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی بوو و له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر باشووری به‌یرووت له 20ـی ئه‌یلوولی 2024، كوژران. عه‌قیل چه‌ندان ناسناوی بۆ خۆی به‌كار هێناوه له‌وانه، ته‌حسین و عه‌بدولقادر. ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای له به‌یرووت له نیسانی 1983 كه بووه هۆی كوژرانی 63 كه‌س، دابووه پاڵ ناوبراو. هه‌روه‌ها به ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنێكی تایبه‌تبه هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی تۆمه‌تباری كردبوو كه له ئۆكتۆبه‌ری 1983 ڕووی دا و بووه هۆی كوژرانی 241 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی.

ئه‌حمه‌د وه‌هبی
ئه‌حمه‌د مه‌حموود وه‌هبی (1964 - 2024)، ناسراو به حاجی ئه‌بو حوسێن سه‌میر و عه‌قیل و چه‌ند سه‌ركرده و فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی حزبوڵلا له باشووری به‌یرووت له 20ـی ئه‌یلوولی 2024 كوژران. وه‌هبی یه‌كێك بوو له فه‌رمانده گه‌وره‌كانی حزبوڵلا و سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هێزی ڕه‌زوانی ده‌كرد كه هێزێكی تایبه‌ت و بژارده‌ی حزبوڵلایه.

فوئاد شوكر
فوئاد عه‌لی شوكر (1961- 2024)، ناسراو به ئه‌بو موحسین له 30ـی ته‌ممووزی 2024 كوژرا. ناوبراو یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه دیاره‌كانی حزبوڵلا له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه‌وه له لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئیسرائیل به‌ر له چل ساڵ. پێشتر ئه‌مه‌ریكا له 2015ـدا سزای به‌سه‌ر شوكردا سه‌پاند و به‌وه تۆمه‌تباری كرد كه ڕۆڵێكی ناوه‌ندیی هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی له به‌یرووت له ئۆكتۆبه‌ری 1983ـدا.

محه‌ممه‌د ناسر
محه‌ممه‌د ناسر (1965 - 2024)، له 3ـی ته‌ممووزی 2024 له هێرشێكی ئیسرائیل‌دا كوژرا و ئه‌و كات سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ناسر فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد بۆ مووشه‌كبارانی ئیسرائیل له باشووری ڕۆژئاوای لوبنان.

تاڵیب عه‌بدوڵلا
تاڵیب عه‌بدوڵلا (1969 - 2024)، یه‌كێك بوو له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی حزبوڵلا و له 12ـی حوزه‌یرانی 2024 له هێرشێكی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌یی حزبوڵلا له باشووری لوبنان كوژرا. سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردبوو، كه ناوبراو فه‌رمانده‌ی حزبوڵلا بووه له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست له زنجیره سنووری نێوان باشووری لوبنان و ئیسرائیل. كوژرانی ناوبراو حزبوڵلای هان دا سه‌دان مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكات.

محه‌ممه‌د سرور
سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا له دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 26ـی ئه‌یلوولی 2024، توانیویانه محه‌ممه‌د سرور ناسراو به ئه‌بو ساڵح (1973- 2024)، له باشووری به‌یرووت بكوژن. سرور هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس بووه له زانستی بیركاری و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ناو حزبوڵلادا هه‌بووه و ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی لوبنان بووه. یه‌كێك بووه له‌و ڕاوێژكاره سه‌ربازییانه‌ی حزبوڵلا ڕه‌وانه‌ی یه‌مه‌نی كردوون بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق به حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بكات، هه‌روه‌ها له ڕێكخستنه هه‌رێمییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به ئێران چالاك بووه.
