هێڵی ئاسمانی عێراقی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ لوبنان هه‌ڵپه‌سارد

په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی شه‌ممه‌ی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئاڵۆزی و پێشهاته‌كانی لوبنان به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵلا؛ له لایه‌كی دیكه‌وه مقاوه‌مه‌ی عێراقی داوا له سوودانی ده‌كات په‌له له ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌كات سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق؛ هاوكات هێڵی ئاسمانی عێراقی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ لوبنان هه‌ڵپه‌سارد.
هه‌ینی، 27ـی ئه‌یلوولی 2024، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی شه‌ممه، 28ـی ئه‌یلوولی 2024ـی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئاڵۆزییه‌كانی لوبنان به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵلا. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، دانیشتنه‌كه كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه مقاوه‌مه‌ی عێراقی سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاڵۆزییه‌كانی لوبنان و غه‌ززه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له به‌شێكیدا داوا له سوودانی ده‌كات په‌له له ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌كات سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق تا ئه‌و كاته‌ی لێكگه‌یشتنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگی و موقاوه‌مه‌ی عێراقی ته‌واو ده‌بن.
مقاوه‌مه‌ی عێراقی له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخ و پێشهاتانه‌ی له فه‌ڵه‌ستین، لوبنان، سووریا و یه‌مه‌ن هه‌یه، ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه گونجاو نییه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێڵی ئاسمانی عێراقی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له عێراقه‌وه بۆ لوبنان و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سارد.
هێڵی ئاسمانی عێراقی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بڕیاره‌كه‌یان بۆ سه‌لامه‌تی گه‌شتیارانه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخ و پێشهاته ئه‌منی و سه‌ربازییانه‌ی له لوبنان و ناوچه‌كه ڕوو ده‌ده‌ن.
هەینی 27ـی ئەیلوولی 2024 مێدیای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل بە چڕی باشووری بەیرووتی بۆردومان کرد و ئامانجیشیان کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمنیداری حزبوڵڵای لوبنانی بووە.
ئاماژەی بەوە دا، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت بنکەی سەرکردایەتی حزبووڵڵا بە ئامانج گیراوە. مێدیای حزبووڵڵاش دەڵێت: چوار باڵەخانە لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل خاپوور کران.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، دوو کەس بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت کوژران.
لەلایەکی دیکەوە دەستەی پەخشی ئیسرائیل، ڕایگەیاندووە، هێشتا دڵنیا نیینە کە ئایا حەسەن نەسروڵڵا لە کاتی بۆردومانەکەدا لەناو بارەگای فەرماندەیی ناوەندیدا بووە یان نا.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل ئەمەریکای لە بۆردومانکردنی باشووری بەیروت ئاگادار کردووەتەوە، هەروەها کەناڵی 13ـی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە پشتڕاستی کردەوە، کە واشنتن لە هێرشەکەی ئاگادار کراوەتەوە.
ئیسرائیل لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەشێکی زۆری سەرکردایەتی باڵای گرووپی حزبووڵڵای بە ئامانج گرتووە.