کەناڵی نیودەلهی: كچێكی دانیشتووی سلێمانی له‌ناو فرۆكه‌یه‌ك له‌ هیندستان گیانی سپارد

ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی دێران له‌ فرۆكه‌خانه‌یه‌كی هیندستان
ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی دێران له‌ فرۆكه‌خانه‌یه‌كی هیندستان

فرۆکەیەکی عێراقی کە لە بەغداوە ده‌چووه‌ چین، به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌ هیندستان نیشته‌وه‌، كاتێك كچه‌كوردێك له‌ناو فرۆكه‌كه‌دا ته‌ندروستی تێك چوو.

مێدیاكانی هیندستان بڵاویان كرده‌وه‌، فرۆکەیەکی عێراقی کە لە بەغداوە بەرەو شاری كوانگشۆ له‌ باشووری چین دەڕۆیشت، به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌ هیندستان نیشته‌وه‌، كاتێك كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ ناوی دێران سه‌میر ئه‌حمه‌د كه‌ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری سلێمانییه‌ له‌ناو فرۆكه‌كه‌دا ته‌ندروستی تێك چووه‌ و دواتر دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ شاری کۆلکەتا لە هیندستان ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ گیانی سپاردووه‌.

بە پێی لێدوانی گوتەبێژی دەستەی فرۆکەخانەکانی هیندستان، تیمێکی پزیشکی لە فرۆکەخانەکە هەوڵیان داوە هاوکاری دێران بکەن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ له‌ مردن ڕزگاری بكه‌ن.

بە گوێرەی کەناڵی نیودەلهی، کچەکە کە دوو ئەندامی خێزانەکەی یاوەری بوون، نزیکەی 30 خولەک پێش نیشتنەوەی بەپەلەی لە فرۆکەخانە، لەناو فڕۆکەکەدا تووشی نەخۆشییەکی کتوپڕ بووە.

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژەی بەوەش کرد، بەرپرسانی تەندروستیی فرۆکەخانە پشکنینی بەپەلەیان بۆ کچەکە كردووه‌، بەڵام تێبینی ئەوەیان کردووە دڵی وەستاوە.

تەلەفزیۆنی هیندستان لە زاری سەرچاوەکانی پۆلیسەوە بڵاویک ردەوە، دوای تەواوکردنی ڕێکارە فەرمییەکان تەرمی دێران ڕادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.