بلینکن داوا لە ئیسرائیل و حزبوڵلا دەکات شەڕ ڕاگرن

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، داوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلای لوبنانی کرد، ئەوەش دوای ئەوەی حزبوڵلا پشێویی لە لوبنان دروست کرد و پێشنیاری ئاگربەستی پشتگوێ خست کە لەلایەن ئەمەریکا و فەرەنسا داڕێژرابوو.
بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: ئاگربەستی دوو لایەن ڕۆژانی داهاتوویان دیاری دەکات، ئەو ڕێگایەی هەڵی دەبژێرێت لێکەوتەی جیددی دەبێت بۆ گەلەکەی، ئێستە و ڕەنگە بۆ ساڵانی داهاتووش.
ئاماژەی بەوەش کرد: ڕەنگە لەم ساتەدا ڕێگەی دیپلۆماسی قورس بێت، بەڵام ئەوە واقیعەکەیە. خەمڵاندنی ئێمەش پێویستە، بەڵێنیشیدا ئەمەریکا بەردەوام بێت لە "کارکردنی چڕ لەگەڵ هەموو لایەنەکان" بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.
هەروەها هۆشداری دا لەبارەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و گوتی: ئەمەریکا هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بەرامبەر هەر لایەنێک کە دۆخەکە بقۆزێتەوە بۆ هێرشکردنە سەر کارمەندانی ئەمەریکی و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئەمەریکا و فەرەنسا پێشنیارێکی هاوبەشیان پێشکەش کرد کە بڕیارە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلا بۆ ماوەی 21 ڕۆژ دابنرێت.
بەڵام ئیسرائیل بە پشتبەستن بە چەکی ئەمەریکی، ئەو پێشنیارەی پشتگوێ خست و بەڵێنی دا حزبوڵلای لوبنان لەت بکات، ڕۆژی هەینی گەڕەکێکی باشووری بەیروتی بۆردومان کرد، بەیانی ئەمڕۆی شەممە، داوای لە دانیشتووانی ئەو شارە کرد گەڕەکەکانی دەرەوەی شار چۆڵ بکەن، کە بۆردومانێکی توندیان بۆ کراوە.
بلینکن جەختی لە "مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی" کردەوە، بەڵام دیپلۆماسی بە باشترین چارە زانی.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوە کۆریای باشوور ڕایگەیاند "سئیۆل پێشوازیی و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو پێشنیارە هاوبەشە دووپات دەکاتەوە کە لە 25ی ئەیلولدا دەرچووە و تێیدا داوای ئاگربەستی 21 ڕۆژە دەکات".
جەختیشی لەوە کردەوە بە توندی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات دەستبەجێ ئەو پێشنیازە قبوڵ بکەن و بەردەوام بن لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە
هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەست پێ کرد، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 کەس کوژراون و نزیکەی 1700 کەسیش بریندار بوون.