هاووڵاتییانی کەربەلا لە خراپیی خزمەتگوزاری و تەواونەکردنی پرۆژەکان لەشارەکەیان نیگەرانن

هاووڵاتیانی کەربەلا لە خراپیی خزمەتگوزاری و تەواونەکردنی پرۆژەکان لەشارەکەیان نیگەرانن و دەڵێن: بەرپرسانی شارەکە زۆرینەیان گەندەڵن و ئاوڕیان لێ نادەنەوە، کارەبایان زۆر خراپە، ئاو و ئاوەڕۆی گونجاویان نییە.
هاووڵاتییەک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ لە کەربەلا ڕێژەی تەواوکردنی پرۆژەکان لە %40؛ دەبینین پرۆژە لەلایەن حکوومەتەوە کراوەتەوە هێشتا تەواو نەبوون. شۆستەکان تەواو نەبوون، تەنانەت پردەکانیش تەواو نەکراون، بەڵام بەڕووی خەڵکدا کراونەتەوە نازانم چۆن ڕادەستی دەکەن لەکاتێکدا هێشتا کاریان تێدا دەکرێت؟".
هاووڵاتیەکی دیکە گوتی: دامەزراوەکانی حکوومەت و پرۆژەکان کەمتەرخەمن لە خزمەتکردنی خەڵک، پرۆژەی زۆرمان پێویستە بەتایبەتی لەبواری کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ، پێویستە حکوومەتی خۆجێی لیژنەی بەدواداچوونی هەبێت بۆ پرۆژەکان، ئەو کەسانەی کەمتەرخەمن دووریان بخاتەوە. پێویستمان بەکەسی پیشەییە، کارەبامان زۆر خراپە، بەڵام هەندێک کەس کارەبای زیاد لە پێویست بەکار دەهێنن، هەندێک کەس بێ ئاون و هەندێکی دیکە ئاوی زۆر بەفیڕۆ دەدەن".
هاووڵاتییەکی دیکەش گوتی: خزمەتگوزاریی لەکەربەلا زۆر خراپە، ئەمە یەکێکە لەنمونەکان، شارەوانی ئەمشارە کەم تەرخەمن، تەنانەت کارمەندی پاککردنەوەش نانێرن بۆ خاوێنکردنەوەی شەقامەکان.
هەروەها کارەباش بۆخۆی چیرۆکێکی دوورودرێژە، لە ڕژێمی دکتاتۆرەوە هاتینە ڕژێمێکی گەندەڵ، کاتژمێر پێنجی بەیانی کە هیچ دامەزراوەیەک پێویستی بەکارەبا نییە، لەو کاتەدا لێمان دەبڕن.