بەشێکی دانیشتوانی بەیرووت ئاوارەی کۆڕنیشی مرسییە بوونە

سەرچاوە ناوخۆییەکانی لوبنان ڕایان گەیاندووە "بەشێک لە دانیشتووانی باشووری شارەکە لەسەر لە کۆرنیشی مرسییە خەوتوون بۆ ئەوەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل ڕزگاریان بێت".
گوتیشی: ئەو گەڕەکەی باشووری بەیروت، لەم دواییانەدا کەوتە بەر هێرشی توندوتیژی سوپای ئیسرائیل.
ڕاشیگەیاند "پێشتر سوپای ئیسرائیل هۆشداریی دابووە دانیشتووانی گەڕەکەکانی باشووری ئەو شارە کە زیاتر لە 50 مەتر لە پێگەکانی حزبوڵلا دوور بکەونەوە".
هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەست پێ کرد، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 کەس کوژراون و نزیکەی 1700 کەسیش بریندار بوون.