بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسامانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان چووە بواری جێبەجێکردنەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەیروت
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەیروت

شەممە، 28ـی ئەیلوولی 2024، بەپێی بریاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ئەمرۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لە عێراقە بۆ لوبنان و بەپێچەوانەوە، ڕاگرتووە. 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیار بوو ئەمڕۆ دوو گەشت لەعێراقەوە بۆ لوبنان بکرێت؛ گەشتی یەکەم، کاتژمێر 10 و گەشتی دووەم، کاتژمێر چواری ئێوارە. هاوکات، بڕیار بوو دوو گەشتیش لە لوبنانەوە بۆ عێراق بکرێت؛ گەشتی یەکەم، کاتژمێر دوو و گەشتی دووەم، کاتژمێر هەشت ئێوارە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکانی لوبنان، سەرجەم گەشتەکان هەڵوەشاونەتەوە. 

سەبارەت بەو هاوڵاتییە عێراقیانەی لە لوبنان گیریان خواردووە و ناتوانن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بگەڕینەوە عێراق. بەپێی زانیارییەکان حکوومەتی عێراق، لە هەوڵدایە بەڕێگەی وشکانی و لە دەروازە سنووریەکانی لەوڵاتی سووریاوە بیانگەڕینیتەوە بۆ عیراق. 

هاوکات باڵوێزخانەی عێراق لە لوبنان، داوای لەو هاووڵاتییە عێراقیانە کردووە کە لە لوبنانن پەیوەندیان پێوە بکەن تاوەکو ئاسانکاریی  بۆ گەڕانەوەیان بکەن.