کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ هەوا فێنک دەبێت

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

شەممە 28ـی ئەیلوولی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دبێتەوە و هەوا فێنک دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خیرایی با چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35کم بە تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی، کەرکووک و ناوچەی گەرمیان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 33

سلێمانی: 31

دهۆک: 32

کەرکووک: 36

هەڵەبجە: 34

زاخۆ: 33   

سۆران: 31

حاجی ئۆمەران: 18

گەرمیان: 38