هاكان فیدان: ئیسرائیل و ناتانیاهۆ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن شه‌ڕ له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیسرائیل و ناتانیاهۆ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن شه‌ڕ له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه؛ ده‌شڵێت، به‌ر له ساڵێك هۆشداری شه‌ڕێكی له‌م شێوه‌یه‌ی داوه و چه‌ند ڕۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر چاوی به حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا كه‌وتووه.
شه‌ممه، 28ـی ئه‌یلوولی 2024، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه به سه‌ردانێك له شاری نیویۆركه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی خولی حه‌فتا و نۆیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكدا بۆ مێدیای وڵاته‌كه‌ی گوتی: ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاهۆ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن شه‌ڕ به ته‌واوه‌تی له ناوچه‌كه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه.
هاكان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌ر له ساڵێك هۆشدارییه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی دا كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێت شه‌ڕ بۆ ناوچه و شوێنه‌كانی دیكه بگوازێته‌وه و هه‌موو ناوچه‌كه بكاته غه‌ززه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌م بابه‌ته له لای زۆرێك له لایه‌نه كارا و كاریگه‌ره‌كان تازه و نامۆ نییه، به‌ڵكوو پێشبینیكراوه و ناتانیاهۆ و تیمه‌كه‌ی مه‌به‌ستیان بۆ گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه بۆ ناوچه‌كه، هه‌نگاو بنێن.
هاكان فیدان پێی وایه بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر ئه‌و نیازه‌ی ئیسرائیل، مه‌ترسیداره. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، 10 ڕۆژ به‌ر له شه‌ڕی ئێسته‌ی ئیسرائیل و حزبوڵلا له بارودۆخێكی زۆر سه‌ختدا چاوی به حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا كه‌وتووه. ده‌شڵێت، هه‌ر دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه، پێشبینی كردووه، حزبوڵلا به هه‌موو هێزییه‌وه نه‌چێته ناو شه‌ڕه‌كه‌ی ئیسرائیل.
ئێوارەی هەینی، 27ـی ئەیلوولی 2024، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا کردە ئامانج، لە ئەنجامدا نەسروڵا و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای حزبوڵڵا کوژران.