سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نيگه‌رانیی خۆی لە ڕووداوەکانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دەردەبڕێت

لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئەیلوولی 2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر پەرەسەندن و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەبڕێت و ئاماژەی داوە، بە نیگەرانییەوە لە بە ئامانجگرتنی ئه‌ميندارى گشتيى حزبوڵلاى لوبنانى و ياوه‌رانى دەڕوانین و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكاریان دەکەین.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:

"به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين".

"ئەم پێشهاتانه‌ مەترسییەکی ڕژد لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه‌ تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به‌ دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه‌ له‌ تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن".

Fly Erbil Advertisment