سەرای کۆنی کفری دوای نۆژەن کردنەوەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە، بووەتە ناوەندێکی گەشتیاری

دوای نۆژەنکردنەوەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئێستا سەرای کۆنی کفری بووەتە یەک لە ناوەندە گرنگەکانی گەشتیاری لە گەرمیان.
دوای نۆژەنکردنەوەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بوەتە ناوەندێکی گەشتیاری و چالاکی هونەری تێدا دەکرێت. سەراکە، بەجۆریك نۆژەن کراوەتەوە کە سەرنجی گەشتیاری ناوخۆ و گەشتیارانی شارەکانی دیکەی عێراق و ناوچەکەشی بۆخۆی ڕاکێشاوە
عوبێد محەممەد، بەڕیوبەری شۆێنەواری کفری بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەرای کفری لە ساڵی 1918 لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دروست کراوە، لە دوو نهۆم پێک دێت ، هەر نهۆمی هەشت ژووری تێدایە، کە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کفری لە نهۆمی خوارەوەیە، کە بەخۆشحاڵیەوە بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بنکەی شوێنەواری کفری بووە بەرێوەبەرایەتیی شوێنەواری کفری.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ڕۆژان بەیانیان و ئێواران بەڕووی گەشتیاراندا کراوەیە، گەشتیاران لە ناوخۆی هەرێم و ناوچە جیاجیاکانی عێراق سەردانی شوێنەکە دەکەن،
ئەم بەشەی مۆزەخانەکەی سەرای کفری لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانیاوە دروست کراوەتەوە، بە جۆرێک سەرنجی زیاتری گەشتیاران ڕادەکێشێت و لەهەمان کاتدا تیایدا پارێزگاری لەوکەلوپەلانەش دەکات کە لە ڕابردوودا دانیشتوانی ناوچەکە بەکاریان هێناوە.
پەرێز ساڵح، سەرپەشتیاری چالاکی دەڵێت: ئەو مۆزەخانەیە بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، ئەو کەلوپەلانەی لێرەن بەهاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کۆمان کردووەتەوە، بەشێکی لەوکەلوپەلانە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیەک لەمەوبەر.