شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی: بوونی مادده‌ی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ره‌كانی عێراقدا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و زانیارییانه كردووه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌باره‌ت به بوونی چه‌ندان مادده‌ی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ره‌كانی عێراقدا بڵاو كراونه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 30ـی ئه‌یلوولی 2024، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌دواداچوونیان كردووه بۆ ده‌نگۆی بوونی چه‌ندان تۆن مادده‌ی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ره‌كانی عێراق و له‌ناو کۆنتێنەرەکاندا كه مەترسی لەسەر سەلامەتی هاووڵاتییان و دامەزراوە نەوتییەکان و پڕۆژە ئابوورییەکانی عێراق دروست ده‌كه‌ن.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌دواداچوونه‌كانیان له‌وه‌ته‌ی 26ـی ئه‌یلوولی 2024ـوه ده‌ست پێ كردووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه و نه‌توانراوه هیچ زانیارییه‌كی له‌م شێوه پشتڕاست بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌ك زۆره ئۆپەراسیۆنەکانی چۆڵکردنی کۆنتێنەرە نایاساییەکان لە بەندەرەکانەوە به‌تایبه‌تی له به‌نده‌ره‌كانی ناوچه‌ی هه‌دامه له به‌سره کۆتایی پێ هاتووه و هیچ كۆنتێنه‌رێكی نایاسایی له به‌نده‌ره‌كان نه‌ماوه تاوه‌كوو مادده‌یه‌كی له‌م شێوه‌ی تێدا هه‌ڵبگیرێت.
باس له‌وه‌ش كراوه، ساڵانێکە ڕێوشوێنی لەسەر ئەم بابەتە لەلایەن ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراوەتە بەر بۆ چۆڵکردن و وه‌رگرتنه‌وه، یان لەناوبردنی هەموو ئەو کۆنتێنەرانەی کە مەترسی دروست دەکەن لە هەڵگرتنیان.
شانه‌ی ئه‌منی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، زیاتر لە دە ڕۆژ لەمەوبەر، ڕێنمایی لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە بۆ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ده‌رچووه کە مامەڵە لەگەڵ کەرەستەی کیمیایی یان کشتوکاڵی، و دامەزراوە نەوتییەکان و ته‌ندروستییه‌كان و كه‌رسته و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی هەموو دەزگه ئەمنییەکان و پیشه‌سازیی جه‌نگی سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتن و پاراستنی كه‌رسته‌كانیان و به‌دوورگرتنیان له هه‌ر زیانێك.