ئیسرائیل گەڕەکێکی دیمەشقی بۆمباران کرد

دیمەشقی پایتەختی سووریا
دیمەشقی پایتەختی سووریا

مێدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە دەنگی تەقینەوە لە دیمەشق بیستراوە، لای خۆیەوە سانا سەلماندی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری شارەکە بووە.

سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل بۆمبارانی ژمارەیەک جێگەی لە شاری دیمەشقی کردووە، سێ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و 9 کەسی دیکەش برینداربوون.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی عیبری یەدیعوت ئەحرۆنۆت ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هێرشە بۆ سەر دیمەشقی سووریا بە مەبەستی تیرۆری کەسێک بووە، لە گەڕەکی مەززە لە باشووری ڕۆژئاوای شارەکە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا، سانا، ڕایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی وەڵامی بۆمبارانکردنەکانی ئیسرائیل داوەتەوە لە دەوروبەری دیمەشق.