پێنتاگۆن: ئەمەریکا بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیلی نەکردووە

سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پنتاگۆن
سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پنتاگۆن

سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان نەبووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمەریکا داوای لە هاوتا ئیسرائیلییەکەی یۆئاڤ گالانت کردووە، پێویستە گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە بەرچاو بگرن.

دەشڵێت: هەوڵەکانمان بەردەوامن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ ئەوەی لەسەر مێزی دانوستان دابنیشین.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: ئێمە شەڕمان لەگەڵ هیچ لایەنێک ناوێت، بەڵام وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە کە بکرێتە سەر هێزەکانمان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتەکەی مافی بەرگریی لە خۆی لە بەرامبەر هەر هێرشێک  بۆ سەر هێزەکان دەپارێزێت.

Fly Erbil Advertisment