ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخدا گرت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووریی هەولێر دەستی بەسەر نزیکەی 700 جۆر پاکەتی دەرماندا گرتووە، کە بۆ دابەزاندن یان زیادکردنی کێش و بواری سێکسی بەکاردەهێنرێن.
ئاماژەی بەوەش کراوە، هەشت کەس لە دوو گروپی جیاوازدا لەسەر ئەوبابەتە لەناو هەولێر دەستگیر کراون، ئەو دەرمانانەیان بە قاچاخ لە سلێمانی و کەرکووک و بەغداوە هێناوەتە هەولێر.
ئەو دەرمانانە، بە ئۆنلاین لە سۆشیالمێدیا بە هاووڵاتیان فرۆشراوە، هەروەها بە شێوازێکی ناتەندروستیش هەڵگیراون، وە کارتی گەرەنتیشیان بە هاووڵاتیان داوە، ئێستە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتبارانە کراوەتەوە.
ئەمرۆ سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، لە لوتکەی پیشەی دەرمانسازان لەهەولێر گوتی: ئێستا هەرێمی کوردستان، بووەتە نموونە بۆ عێراق و ناوچەکە، چونکە دەرمانی قاچاخ لە هەرێمی کوردستان بووەتە ڕابردوو، هەروەها ڕێگە پێدراو نییە دەرمانێک دوور لە چاوی حکوومەت بگاتە دەستی هاووڵاتیان.
گوتیشی: هەموو خاوەن کۆمانیاکانمان ئاگادار کردووەتە نابێت خۆیان لە دەرمانی قاچاخ بدەن، دڵنیاشتان دەکەمەوە یەک حەبیش لە کوالیتیی کۆنترۆڵ بەبێ پشکنین تێناپەرێت،