مۆنۆمێنتی شەهیدان نۆژەن دەکرێتەوە
زیاتر له ساڵێكه كار لهسەر نۆژهنكردنهوهی مۆنۆمێنتی شههیدان له ههولێر، دهكرێت، بۆ ئهرشیفكردنی خهباتی گهلی كورد کتێبخانە و مۆزهخانهیهك لهناو مۆنۆمێنتهكه دروست کراون.
سێشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەری 2024، شوكروڵڵا ئاودەل بابكهیی، سهرپهرشتی مۆنۆمێنتی شههیدان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە کابینەی نۆیەم لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بودجەیەکی چوار ملیۆن دۆلاری تەرخان کرا بۆ نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی شەهیدان.
دەشڵێت: بەشێکی ئەم مۆنۆمێنتە دەبێتە بەشێکی گرنگی مێژووی گەلی کورد و جێگەیەکی گەشتیاریی، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بکەن؛ بۆ نموونە، بەشی کتێبخانە دەرگای واڵا دەبێت بۆ قوتابیان تاکوو سوودمەند بن لە بەڵگەنامە مێژوویەکانی گەلی کورد، کە ئەرشیف کراون.
شوکروڵلا ئاودەل ڕاشیگەیاند "ئێمە لە هەموو جیهان ئەو بەڵگانە لەسەر کورد کۆدەکەینەوە، بۆ ئەوەی بیخەینە خزمەتی هاووڵاتییان. هەروەها ئەو فرە ڕەنگییەی لە مێژووی گەلەکەماندا هەیە، لێرەدا ڕەنگ دەداتەوە، بۆ نموونەش؛ هاووڵاتیی هەیە کورد نییە، بیانی بووە یا مەسیحییە یا تورکمانە لە لایەن دەزگا دڕندەکانی بەعسەوە شەهید کراوە، ئێمە لێرە پەیکەرمان بۆ دروست کردووە وەک بەشێک لەو قۆناغە ناخۆش و تراجیدیانەی بەسەر میللەتی کورددا هاتووە".