سکرتێری گشتی ناتۆ: بۆ بنیاتنانی هێزێکی تۆکمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کارمان کردووە

سکرتێری گشتی ناتۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاریان بۆ بنیاتنانی هێزێکی تۆکمە کردووە.
مارک رووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە نزیکەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی کاریان بۆ بنیاتنانی هێزێکی ئەمنی تۆکمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کردووە، گوتی: گرنگیی تەواو بە سەروەریی عێراق دەدەین و لە نزیکەوە کار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین.
مارک رووتە گوتیشی: چاومان لەسەر هێزەکانمان دەبێت کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراقن و کاری پێویست بۆ پارێزگاریی کردن لێیان دەگرینە بەر.