کۆشکی ئێلیزی: لە خستنە خوارەوەی مووشەکەکانی ئێران بەشداریمان کردووە

هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

نووسینگەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، سەربازانی فەرەنسا بەشدارییان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کرد.

لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی فەرەنسادا هاتووە: بە پشتبەستن و پابەندبوون بە ئاسایشی ئیسرائیل، فەرەنسا چەک و سەربازییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆکردۆتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەری 2024، ئێران ئێوارەی لە کاردانەوەی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداریی گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە 27ـی ئەیلولدا، هێرشێکی مووشەکی بەرفراوانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.

مێدیاکانی ڕۆژئاوا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران نزیکەی 200 مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، هاوکات ئەرکانی گشتیی سوپای ئێرانیش ڕایگەیاند، سێ بنکەی سەربازی ئیسرائیل و بارەگای مۆساد و چەند شوێنێکی دیکەی کردووەتە ئامانج.

لای خۆیەوە ئەمەریکا ڕایگەیاند، بە بەشداریی کەشتییە دەرییایەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کە جێگیر کراون ڕێگری لە مووشەکەکانی ئێران کردووە، هەروەها بەریتانیاش ڕایگەیاند، "ڕۆڵ دەگێڕێت" لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکەدا.

Fly Erbil Advertisment