پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی دەدات
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر هەمواری یاسایی باری کەسێتی دەدات.
بەگوێرەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، یەکێک لەتەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەنگدانە لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی ساڵی 1959.
بڕیارە پێش دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە هەریەکە لە لیژنەی یاسای و کاروباری خێزان ڕاپۆرتی خۆیان بخوێننەوە.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە کە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە، دانیشتنەکە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دەست پێ دەکات.
ئەم هەموارە زۆررین مشتومڕی لەنێو شەقامی عێراقیدا دروست کردووە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و تەنانەت نێردە دیپلۆماسییەکانیش لە تێپەڕاندنی نیگەرانن و داوا دەکەن ڕێگری لێ بکرێت، چونکە بەدەستدرێژی بۆسەر مافی ئافرەت و منداڵی دەزانن، هەروەها وەک هەوڵێک بۆ سەپاندنی مەزهەبێکی دیاریکراو بەسەر عێراقدا وەسفی دەکەن.
پێشتریش دەیان خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕاندنی ئەم هەموارە کراوە.