سەرۆک وەزیران کۆمپانیای سفر و کێبڵی هەولێر دەکاتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کۆمپانیای سفر و کێبڵی هەولێر) دەکاتەوە، کە لە شەش کارگە پێکهاتووە و یەکەمین کارگەی وایەر و کێبلی سفرە لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.
کۆمپانیای سفر و کێبلی هەولێر، کارگەیەکی یەکگرتووی مۆدێرن و کۆمەڵگایەکی پیشەسازییە بۆ بازرگانی گشتی – سنووردارە، کە لەسەر ڕووبەرێکی فراوانی 175 هەزار مەتر چوارگۆشە بنیاتنراوە. هاوکات کۆمەڵگەیەکی پیشەسازییە کە هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان لە بەكارهێنانەوەی پاشماوەی سفر تا بەرهەمهێنانی وایەری سفر و کێبلی سفر تێدا دروست دەکرێت.
کۆمپانیای سفر و کێبلی هەولێر یەکەمین کارگەی وایەری سفر و کێبلی سفرە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کارگەکە پرۆژەیەکی ستراتیژییە، لە لایەن هێزی کاری ناوخۆیەوە بنیاد نراوە، کە بەرهەمەکانی بە ستانداردی جیهانییە و پاکی سفری بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بەڕێژەی %99.99 سەلمێنراوە و دڵنیایی لەسەر دەدرێت.
ئامانجی کۆمپانیاکە دابینکردنی پێداویستییەکانی وایەری سفر و کێبلی سفرە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دامەزراوە. هاوکات ئامانجێتی پشتگیری و خزمەتگوزاری پێشکەش بە سەرجەم پیشەسازییە گەورەکان، بەڵێندەران و بازرگانانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەرهەمەکانی کۆمپانیای سفر و کێبلی هەولێر:
- تەلی سفری 8ملم
- وایەری سفری
- کێبلی کارەبایی عەزلی PVC
- کێبلی کارەبایی ئیزۆلە کراوی XLPE
- کێبلی بڵێسە نەگەیەنەری بێ هایدرۆجین
کارگەکانی پێکهێنەری کۆمپانیای مس و کێبڵی هەولێر:
- كارگەی بەرهەمهێنانی کێبلی سفر
- كارگەی بەرهەمهێنانی گرانۆڵ
- كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و نایترۆجین و هەوا
- كارگەی بەرهەمهێنانی بەکرەی دار و پۆاڵ
توانای بەرهەم هێنانی کۆمپانیای مس و کێبڵی هەولێر:
50 هەزار تۆن ساڵانە لە توانای بەرهەمهێنان
30 هەزار تۆن ساڵانە لە سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەی پاشماوەی سفری سیكراب
بڕوانامەکانی کۆمپانیای سفر و کێبلی هەولێر:
- تاقیکردنەوەی جۆری KEMA لە هۆڵەندا
- بڕوانامەی تاقیکردنەوەی جۆری Aenor لە ئیسپانیا
- سیستەمی بەڕێوەبردنی ژینگە 14001:2015 ISO
- سیستەمی بەڕێوەبردنی ئاسایشی زانیاری 27001:2013 ISO
- سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالێتی 9001:2015 ISO
- سیستەمی بەڕێوەبەردنی پیشەیی و سەلامەتی تەندروستی 45001:2018 ISO