پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی 56 پرۆژەی لە بەردەڕەش دانا

لە کابینەی نۆیەم 220 پرۆژە لە بەردەڕەش جێ بەجێ کراون

پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی 56 پرۆژەی لە بەردەڕەش دانا
پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی 56 پرۆژەی لە بەردەڕەش دانا

پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی 56 پرۆژەی لە سنووری قەزای بەردەڕەش دانا و دەڵێت "کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوام دەبێت".

چوارشەممە، 2ـی ئۆکتۆبەری 2024، بە چاودێریی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی 56 پرۆژە لە سنووری قەزای بەردەڕەش دانرا.

 داوی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکان، پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "ئەم 56 پرۆژەیە بۆ هەموو سنووری قەزای بەردەڕەشە، بە ناحیە، کۆمەڵگە و گوندەکانییەوە".

 دابەشکاریی پرۆژەکان:

- 19  پرۆژەی شارەوانی

- 7 پرۆژەی ڕێگاوبان

- 10 پرۆژەی ئاو

- 12 پرۆژەی کارەبا

- 5  پرۆژەی پەروەردە

- 5  پرۆژەی وەرزش و لاوان

لە بارەی جێبەجێکردنی پرۆژەی تەندروستیش، د. عەلی تەتەر، ئاماژەی بەوە کرد، "هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە دەگەڕێینەوە قەزای بەردەڕەش و بەردی بناغەی ژمارەیەک پرۆژەی تەندروستی لە سنووری قەزاکە دادەنێین".

پارێزگاری دهۆک ڕاشیگەیاند " کابینەی نۆیەم تا ئێستا 220 پرۆژەی بە گوژمەی زیاتر لە 305 ملیار دینار، لە سنووری قەزای بەردەڕەش جێ بەجێ کردووە؛ تا ئیستە 129 پرۆژە کەوتوونەتە خزمەتی هاووڵاتییان".

بە گوتەی پارێزگاری دهۆک، لە ماوەی چەند ساڵێکی کەمدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان 234 کیلۆمەتر ڕێگەی ئۆتۆبان و ڕێگەی دیکەی لە سنووری قەزای بەردەڕەش دروست کردووە.