15 سەربازی ئیسرائیل لە باشووری بەیرووت کوژران و بریندار بوون

K24 – هەولێر:
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تا ئێستە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان لە باشووری لوبنان، هەشت سەربازی ئیسرائیل کوژراون و حەفت سەربازی دیکەش بریندار بوونە.
چوارشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2024 سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی کردە سەر باشووری لوبنان، هاوکات لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا، 8 سەربازی ئیسرائیل کوژران و 7ـی دیکەش بریندار بوون.
سوپای ئیسرائیل کوژرانی ئەو ژمارە سەربازەی سەلماند و ئاماژەی بەوە دا، لەو هەشت سەربازەی کوژراون سێیان ئەفسەر بوونە.
هەروەها حزبوڵلا بڵاوی کردەوە، لە کاتی پێشڕەویی تانکەکانی سوپای ئیسرائیل، توانیویانە بە مووشەک سێ تانکی ئیسرائیلی لە جۆری (مێرکاڤا) بتەقێننەوە.
چەند رۆژێکە سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر باشووری لوبنان دەست پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.