شاخەوان عەبدوڵڵا: کورد و شیعەکان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعسن

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

K24 – هەولێر:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: کورد، لایەنە شیعە و سوننەکان جگە لە تەقەدوم، پشتیوانیی لە پەسەندکردنی پرۆژەیاسایەک دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی شۆڕش.

چوارشەممە، 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو لایەنە کوردستانییەکان و لایەنە شیعەکان هاوڕان لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەک کە بە گوێرەی پرۆژەکە بڕیارەکانی سەردەمی ڕژێمی پێشوو پەیوەست بە زەویوزاری هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە هەمیشە پشتیوانی کردوون لە هەوڵەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، لایەنە سووننەکان جگە لە تەقەدوم، هەموویان پشتیوانیی لە پڕۆژە یاساکە دەکەن بۆ ئەوەی بڕیارەکانی سەردەمی ڕژێمی پێشوو پەیوەست بە زەویوزاری هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکان هەڵوەشێتەوە.

Fly Erbil Advertisment