هیوا ئەحمەد: لایەنەکانی دیکە بە دژایەتیی کردنی پارتی بچووک دەبنەوە

K24 – هەولێر:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت: ئەگەر خەڵکی گەرمیان و چەمچەماڵ دەنگ بە پارتی بدەن، چی بۆ هەولێر و دهۆک کراوە هەمان کار و پرۆژەی گرنگ بۆ ئەو ناوچانە دەکرێت.
چوارشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لەمیانەی بەشداریی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24ـدا، گوتی: سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە هەژموونی پارتی دەترسن و پارتە هەرە بەهێزەکەشیان دەزانێت کە پارتی یەکەمە و خۆیان بۆ ڕیزبەندەکانی دوای داناوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر خەڵکی گەرمیان و چەمچەماڵ دەنگ بە پارتی بدەن، چی بۆ هەولێر و دهۆک کراوە هەمان کار و پرۆژەی گرنگ بۆ ئەو ناوچانە دەکرێت.
لەبارەی پارتییەوە، ناوبراو دەڵێت: لایهنهكانی دیكه زۆر لهدوای پارتییهوهن و ههرگیز له پێشبڕكێدا ناتوانن بگهنهوه به پارتی.
دووپاتیشی دهكاتهوه، پارتی له ئاشتیدا باڵادهست بووه، هاوكات لایهنهكانی دیكه به دژایهتیكردنی پارتی بچووك دهبنهوه ئەوان هاتوهاوار دەكەن و ئەمەش خزمەت بە پرۆسەکە ناكات.