هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و دوو وڵاتی دیکە هەڵوەشاندەوە

هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات، گەشتە ئاسمانییەکانی دوو ڕۆژی داهاتووی، بۆ عێراق، ئێران و ئوردن هەڵوەشاندەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 03-10-2024، هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات گەشتە ئاسمانییەکانی ڕۆژانی هەیینی، 04-10-2024 و شەممە، 05-10-2024ـی بۆ عێراق، ئێران و ئوردن هەڵوەشاندەوە.
هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو سێ وڵاتە، بۆ "زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە" گەڕاندووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 08:00ـی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 01-10-2024، گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگیران و بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 03-10-2024 دووبارە دەستیان پێ کردەوە.