دادگای ئەمەریکا داوا و سکاڵای لە دژی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە

دادوەر ڕاندۆلف مۆس
دادوەر ڕاندۆلف مۆس

ڕۆژی چوارشەممە، 02-10-2024، دادوەر ڕاندۆلف مۆس، دادوەری فیدراڵی ئەمەریکا لە واشنتن، ئەو داوا و  سکاڵایەی لە دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکارەکەی و 63 کەسایەتیی دیکە تۆمار کرابوون، بە هۆی بێبنەمایی و ناڕاستیی داواکان بە تەواوی ڕەت کردەوە،.

سکاڵاکاران لەلایەن کەسێکەوە سەرپەرشتی دەکرێن کە لە ئەڵمانیا لە لایەن دادگاوە سزای تاوانکاریی بەسەردا سەپێنراوە.

دادوەر مۆس لە دانیشتنی دادگادا، هۆشداری دا کە ئەگەر سکاڵاکاران لە دروستکردنی تۆمەتی بێبنەما بەردەوام بن، ئەوا بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

هەرەوەها لە دانیشتنەکەدا، تیمی یاسایی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سکاڵایە شەڕێکی سیاسییە لە سەروبەری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دا  و خراپ بەکارهێنانی دادگایە بۆ مەبەستی سیاسی.