لوبنان؛ یانه‌یه‌كی شه‌وانه بووه‌ته په‌ناگه‌ی ئاواره‌كان

بارودۆخی شه‌ڕ له باشووری لوبنان له نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵلا ژیانی سیاسی، ته‌ناهی، ئابووری، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئاوه‌ژوو كردووه، به شێوه‌یه‌ك له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، هه‌زاران لوبنانی ئاواره بوونه و په‌نایان بردووه‌ته به‌ر شوێنه گشتی و تایبه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕه‌كه پارێزراو بن.
سه‌ردانیكه‌رانی یانه‌ی شه‌وانه‌ی "زه سكین" كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌ند و لۆكسه‌كان سه‌ردانیان ده‌كرد
یانه‌ی زه سكین "The Skin"، یان "ئەو شوێنەی کە نابێت لە بەیره‌وت لەدەست بچێت"، یه‌كێكه له یانه شه‌وانه به‌ناووبانگه‌كان و ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی به‌یرووت، سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌و یانه شه‌وانه‌یه كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌ند و لۆكسه‌كانن، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی ململانێ چه‌كدارییه‌كانه‌وه، بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئاواره لوبنانییه‌كان كه له باشووری ئه‌و وڵاته‌وه ڕووی تێ ده‌كه‌ن.
گایێل عیرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كۆمپانیایه كه یانه شه‌وانه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات له باره‌ی بوونی یانه شه‌وانه‌كه به په‌ناگه‌ی ئاواره‌كان گوتوویه‌تی، له شه‌وی هه‌ینی، 27ـی ئه‌یلوولی 2024ـوه كه تێیدا حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵلا كوژرا، ده‌رگه‌ی یانه‌كه‌یان به ڕووی ئاواره‌كاندا كرده‌وه.
یانه‌كه سه‌دان ئاواره‌ی له خۆ گرتووه
عیرانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، یانه‌ی "The Skin"، ئێسته 400 ئاواره‌ی له خۆ گرتووه، جگه له ده‌یان خێزانی دیكه كه له ده‌وروبه‌ری و كاره‌ڤانه‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا بارگه‌یان خستووه.
له‌سه‌ر بانی یانه‌كه كه به "سكای باڕ" ناسراوه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، پێشتر سه‌ردانیكه‌ران و گه‌شتیاران و دڵخوازانی به جلێكی تیواڵ تێیدا شه‌ویان ده‌كرده‌وه و كاتیان به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جل و پۆشاكی شۆردراوی ئاواره‌كان به ته‌نافه‌كانییه‌وه هه‌ڵواسراوه.
دیمه‌نگه‌لێك له‌ناو هۆڵی یانه‌كه ده‌بینرێت كه هه‌رگیز باوه‌ڕپێكراو نییه!
عیرانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كاتێك ده‌چیته ناو یانه‌كه، دیمه‌نگه‌لێك ده‌بینرێت كه هه‌رگیز باوه‌ڕپێكراو نییه! بۆ نموونه سته‌یجی سه‌ماكه‌ران، بووه‌ته شوێنی یاریكردنی منداڵه‌كان و گۆڵگۆڵێنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر تابلۆكانیشیدا هه‌ڵبه‌زودابه‌زیانه. مێزه‌كان كه پێشتر به شووشه‌ی خواردنه‌وه‌ی گرانبه‌ها و په‌رداخی پڕ له مه‌ی ده‌ڕازاندراوه، ئێسته شوێنی به‌تانی و قاپ و مه‌نجه‌ڵ و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی ئاواره‌كانه.
دیمه‌نه‌كانی ناو یانه شه‌وانه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه و ئاوه‌ژوو بوونه‌ته‌وه، پیاوان لەسەر دۆشەک لەسەر زەوی ده‌خه‌ون و هەندێکی تریش لە دەوری مێزێک قسەوباسی ڕۆژانه دەکه‌ن، هێشتا ئومێدیش ماوه، بۆ نموونه چه‌ند كچێكی گه‌نجی ڕۆشنبیر كتێب ده‌خوێننه‌وه.
ئاواره‌كان پێیان وایه له شوێنێكی پارێزراودان
ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان له لای خۆیانه‌وه هاوكارییه‌كانیان پێشكه‌شی ئاواره‌كانی ناو یانه شه‌وانه‌كه ده‌كه‌ن، ئاواره‌كان پێیان وایه له شوێنێكی پارێزراودان و به مانه‌وه‌ی له‌و یانه‌یه دڵخۆشن تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخ له‌بار ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی لوبنان ڕایانگه‌یاندووه، له‌وه‌ته‌ی 23ـی ئه‌یلوولی 2024ـوه، ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان ئاواره بوونه و سه‌دانیش كوژراون و بریندار بوونه.
بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و حزبوڵلای لوبنانی ئاراسته‌یه‌كی توندی گرتووه و تا دێت ئاستی ئه‌و شه‌ڕه به‌رزتر ده‌بێته‌وه و په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی سه‌ربازی، ته‌ناهی، مرۆیی و ته‌ندروستیی زیاتر ده‌بن و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ فره‌وانبوونی ئه‌و شه‌ڕه و درێژبوونه‌وه‌ی به ناوچه‌كه‌دا كراوه‌ن.
ئێوارەی هەینی، 27ـی ئه‌یلوولی 2024، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوه‌یەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا، ئه‌منیداری پێشووی ئه‌و حزبه بۆمباران کرد و ڕۆژی شەممە، 28ـی ئه‌یلوول، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی و چەندان فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو حزبەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی هەینیدا، بۆ سەر باشووری بەیرووت، ڕاگەیاند و دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژیش حزبوڵڵای لوبنانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بە شێوەیەکی فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵلای پشتڕاست كرده‌وه.