لە سێ ڕۆژدا نزیکەی 700 لوبنانی ئاوارەی عێراق بوونە

بارودۆخی ململانێ و شه‌ڕ له لوبنان له نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵلا به‌رده‌وامه و تا دێ سه‌ختتر ده‌بێت و خه‌ڵكی باشووری لوبنان ڕووبه‌ڕووی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریی ده‌كاته‌وه؛ هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ده‌روازه‌ی قائیم، پێشوازی له نزیكه‌ی حه‌وت سه‌د ئاواره‌ی لوبنانی كراوه.
پێنجشه‌ممه، 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، پێشوازی له 686 ئاواره‌ی لوبنانی كردووه كه له ده‌روازه‌ی قائیمه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ناو خاكی عێراق.
هاوكات عەلی جیهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی کوردستان24 گوتی: هاتنی هاووڵاتیانی لوبنانی بۆ عیراق بەردەوامە و لە ماوەی سێ رۆژدا 686 لوبنانی تەنیا لە دەروازەی قائیمەوە گه‌یشتوونه‌ته ناو عێراق.
عەلی جیهانگیر گوتیشی: هاوڵواتیانی لوبنان لە ڕێگەی وشکانییه‌وە تەنیا دەتوانن لە ڕێگەی سووریا و لە دەروازەی قائیمەوە بێنە عێراق.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لە ڕێگەی وشکانی، بەشێکی دیکە لە هاووڵاتیانی لوبنانی لە ڕێگەی فرۆکەخانەی بەغدا و نەجەفەوە هاتوون.
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی لوبنان پێشبینی دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هاتنی هاووڵاتیانی لوبنان بۆ عیراق بەردەوام بێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران سەبارەت بە دابینکردنی شوێنی مانەوەیان، گوتی: تا ئێسته هیچ کەمپێک بۆ ئەو هاووڵاتییانە لە ناوخۆی عێراق دابین نەکراوە، ئەوانەی هاتوونەتە عێراق، لە ئوتێل و مۆتێل و یاخود لە لای کەسوکارەکانیان یان لەو شوێنانە دەمێننەوە کە لە لایەن عەتەبه‌ی حوسێنییەوە بۆیان دابین کراوە.
بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و حزبوڵلای لوبنانی ئاراسته‌یه‌كی توندی گرتووه و تا دێت ئاستی ئه‌و شه‌ڕه به‌رزتر ده‌بێته‌وه و په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی سه‌ربازی، ته‌ناهی، مرۆیی و ته‌ندروستیی زیاتر ده‌بن و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ فره‌وانبوونی ئه‌و شه‌ڕه و درێژبوونه‌وه‌ی به ناوچه‌كه‌دا كراوه‌ن و هاووڵاتییان لوبنانی ڕووبه‌ڕووی لێشاوی ئاواره‌یی بوونه‌ته‌وه.
ئێوارەی هەینی، 27ـی ئه‌یلوولی 2024، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوه‌یەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا، ئه‌منیداری پێشووی ئه‌و حزبه بۆمباران کرد و ڕۆژی شەممە، 28ـی ئه‌یلوول، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی و چەندان فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو حزبەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی هەینیدا، بۆ سەر باشووری بەیرووت، ڕاگەیاند و دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژیش حزبوڵڵای لوبنانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بە شێوەیەکی فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵلای پشتڕاست كرده‌وه.